بەهۆی بۆردومانی تورکیا چوار کەسی دیکە لە رۆژئاوای کوردستان کوژران

2 ساڵ لەمەوپێش



فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا ئۆتۆمبێلێک لە شارۆچکەی عامودا لە رۆژئاوای کوردستان دەکەنە ئامانج و بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا.

ئاژانسی هاوار نیوز بڵاوی کردەوە شەوی شەممە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا ئۆتۆمبێلێک لە گوندی سنجاقی شێخ لە عامودایان بۆردومان.

لەلایەکەی دیکەوە روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە؛ ئۆتۆمبێلێکی هێزەکانی سوریای دیموکرات(هەسەدە) لە لایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیاوە کراوەتە ئامانج و بەهۆیەوە فەرماندەیەکەی ئەو هێزە و شۆفێرەکەی کوژراون و دو کەسی دیکەش دیکەش بریندار بون.

لە (20/11/2022) تورکیا ئۆپەراسیۆنێکی بە ناوی چنگ-شمشێر لە دژی رۆژئاوای کوردستان دەستی پێکردوە و دەیان کەس بەهۆی هێرشەکانی ئەو وڵاتەوە کوژراوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار