سزای سێدارە بەسەر 28 خۆپیشاندەری ئێراندا دەسەپێنرێت
لێبوردنی نێودەوڵەتی هۆشداریی دەدات لە سزای سێدارە بۆ خۆپیشاندەرانی ئێران
دادگایی خۆپیشاندەران لە ئێران
2 ساڵ لەمەوپێش
رێکخراوى لێبوردنی نێودەوڵەتی هۆشداریی دەدات لە سێدارەدانی بەشێک لەو کەسانەى لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێراندا دەستگیرکراون و رایدەگەیەنێت نزیکەی 30 کەس مەترسیی لەسێدارەدانیان لەسەرە.
رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ئاشکرای دەکات، دادگاکانی ئێران سزای سێدارەیان بەسەر 28 کەس لە بەشداربوانی ناڕەزایەتییەکاندا سەپاندوە کە سێ کەسیان تەمەنیان لە 17 ساڵ کەمترە.
ئەو رێکخراوە ئاماژەی بەوەکردوە، ژمارەیەکی زۆر لەو کەسانەی کە بە بیانوی بەشداریی لە ناڕەزایەتییەکاندا دەستگیر کراون روبەڕوی تۆمەتی دژایەتی خودا و تێکدانی ئاسایشی نیشتیمانی دەبنەوە و سزای سێدارەیان بەسەردا دەسەپێت.
پێشتریش دادگای تاران و کەرج سزای سێدارەیان بەسەر سێ گەنجی کورددا سەپاند بە تۆمەتی بەشداریی لە ناڕەزایەتییەکان.
بە پێی ئاماری رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە رۆژهەڵاتی کوردستان زیاتر لە شەش هەزار کەس دەستگیر کراون و بە گشتی لە سەرتاسەری ئێران زیاتر لە 18 هەزار کەس بە بیانوی بەشداریی لە ناڕەزایەتییەکان دەستگیر کراون.