وته‌بێژی فەرماندەیی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق: له‌گه‌ڵ هه‌رێم گفتوگۆمان له‌سه‌ر به‌هێزكردنی سنوره‌كان كردوه‌

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

گوتەبێژی فەرماندەیی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق دەڵێت، حکومەتی عێراق دەیەوێت پەیوەندییەکانی لەگەڵ تەواوی وڵاتانی دراوسێ بە بەهێزی بمێننەوە و رێگەیەکیش بۆ گەیشتن بەو ئامانجە بریتییە لە رێگەگرتن لەوەی لە خاکەکەیەوە هێرش بکرێتە سەر وڵاتان.

یه‌حیا ره‌سوڵ، وته‌بێژی فه‌رمانده‌یی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ له‌میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كان له‌ كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی وه‌زاری جه‌ختی له‌سه‌ر كۆنتڕۆڵكردنی سنور له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوره‌وه‌ كردوه‌ و هێڵی سفری له‌گه‌ڵ هه‌ردو وڵاتی دراوسێ (ئێران و توركیا) كۆنتڕۆڵ بكرێت، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كان فه‌رمانی به‌وه‌كردوه‌ و ده‌ستبه‌جێ فه‌رمانده‌ی پاسه‌وانی سنور فه‌رمانیكردوه‌ به‌ دابینكردوه‌ به‌ دابینكرنی پێویستیه‌كان كه‌ پێكدێن له‌ چه‌ك، كه‌ره‌سته‌ و پاسه‌وان به‌جۆرێك كه‌ ببێته‌هۆی گه‌ره‌نتیكردنی سنور و خاڵه‌ سنوریه‌كان"

لە وەڵامی ئەو پرسیارەی کە چەند کەس بۆ ریزەکانی پاسەوانی سنوور دادەمەزرێن بۆئەوەی ئەو هێزە گەورەتر و کاریگەرتر بێت، یەحیا رەسوول گوتی، فەرماندە سەربازییەکان بڕیار لەسەر ژمارەکە دەدەن، بەڵام بڕیارەکە دراوە کە دەبێت سنوورەکە تووندوتۆڵ بکرێت.

باسی له‌وه‌شكرد، "پرسی به‌هێزكردنی سنوره‌كان له‌گه‌ڵ شاندی هه‌رێمی كوردستان گفتوگۆمان له‌سه‌ر كردوه‌، سنوره‌كان ده‌پارێزین و هێڵی سفری ده‌گرینه‌ده‌ست، به‌پێی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كان كارده‌كه‌ین بۆ پاراستنی سه‌روه‌ری عێراق".

جێگەی باسە، ئێران تۆمەتی ئەوە دەداتە پاڵ حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان کە چەک لە هەرێمی کوردستانەوە دەنێرنە ئەودیو؛ تۆمەتێک کە حکومەتی هەرێمی کوردستان و حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانیش رەتیدەکەنەوە. ئێرانیش جەخت لەوە دەکاتەوە کە دەبێت سنوورەکان باشتر کۆنترۆڵ بکرێن.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار