ئیسرائیل: رێگەنادەین حیزبوڵڵای دووەم لە عێراق و سووریا دروست ببێت

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

فەرماندەی گشتیی سوپای ئیسرائیل رایدەگەیێنێت ئیسرائیل هەموو هەوڵێک دەدات بۆ رێگریکردن لە دروستبوونی "حیزبوڵڵایەکی دیکە" لە سووریا و عێراق.

رۆژی شەممە، 3ی کانوونی یەکەمی 2022، ئەڤیڤ کۆچاڤی، فەرماندەی گشتیی سوپای ئیسرائیل لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیای وڵاتەکەی ئاشکرای کردووە، ئیسرائیل بەردەوام دەبێت لە ستراتیژییەکانی بۆ بەئامانجگرتنی گرووپە میلیشیاکانی نزیک لە ئێران لە سووریا، لەڕێگەی هێرشی ئاسمانی، تاوەکو رێگەنەدات ڤێرژنێکی نوێی حیزبوڵڵای لوبنانی لە عێراق و سووریا دروست ببێت.

بە گوتەی فەرماندەی گشتیی سوپای ئیسرائیل، ئێران لە هەوڵدایە درۆن رەوانە سووریا بکات و سیستمی بەرگری لە سووریا جێگیر بکات، هەروەها بنکەیەکی سەربازی لە سووریا بە ناوی ئیمام دابمەزرێنێت لەنزیک سنووری عێراق لە ناوچەی ئەبوکەمال.

لەوبارەیەوە، ئەو ژەنەراڵە ئیسرائیلییە دەڵێت، "حیزبوڵڵا بە شێوەیەکی گشتی لە ماوەی 10 ساڵی رابردوودا خۆی زۆر بەهێز کردووە و بە مانایەکی دیکە بووەتە حیزبوڵڵایەکی نوێ و لە هەوڵیشدایە حیزبوڵڵا - سێ لە سووریا و حیزبوڵڵایەکی دیکەش لە عێراق و یەمەن دروست بکات. بۆیە کۆکردنەوەی هەموویان و هێشتنەوەی هەموو گرووپەکان لە ناوچەیەکی سووریا، ئاڵنگارییەکی زۆر گەورەیە."

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار