رێکخراوی فاو: لە ماوەی سێ ساڵی رابردوودا نیشانەکانی برسێتی لە عێراق کەمی کردووە
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
رێکخراوی فاو بڵاویکردەوە،نیشانەکانی برسێتی لە سێ ساڵی رابردوودا لە عێراق کەمبووەتەوە و گەیشتۆتە ١٥.٩% لە کاتێکدا پێشوتر لە ١٧.٤% بووە.
رێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵ "فاو" راپۆرتێکی لەسەر برسێتی و ئاسایشی خۆراک لە عێراقدا بڵاوکردەوە و رایگەیاند، نیشانەکانی برسێتی لەماوەی ساڵەکانی "٢٠١٩ و ٢٠٢٠ و٢٠٢١" کەمی کردووە و گەیشتووەتە ١٥.٩% لە کاتێکدا پێشوتر لە ١٧.٤% بووە.
"فاو" دەڵێت، سەرباری ئەو کەمبوونەوەیە، بەڵام ھێشتا رێژەی برسێتی لە عێراق بەراورد بە وڵاتانی تر بەرزە، چونکە لە ئێران رێژەی برسێتی ٤.١% لە تورکیا ٢.٥% و لە سعودیە٣.٧ و کوەیت ٢.٧%.
بابهتی پهیوهندیدار