دوای بڕیارەکەی بانکی ناوەندی، بەهای دۆلار بەرامبەر دینار دابەزی
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
دوای بەرزبوونەوەی بەهاری دۆلار لە بازاڕەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان، بانکی ناوەندیی عێراق بڕیاریدا بڕی خستنەڕووی دۆلار لە بازاڕەکاندا زیاتر بکات.
له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا، بانكی ناوه‌ندیی عێراق ئاشكرایكرد له‌سه‌ر فه‌رمانی سه‌رۆكوه‌زیران و به مه‌به‌ستی گێڕانه‌وه‌ی سه‌قامگیریی نرخ و ڕێگریی له به‌رزبوونه‌وه‌ی زیاتری نرخی دۆلار، له‌مڕۆوه خستنه‌بازاڕی دۆلار زیاد ده‌كات.
به‌پێی ئه‌وه‌ی له ماڵپه‌ڕی بانكی ناوه‌ندییشدا هاتووه، ئه‌مڕۆ بانكه‌كه 140 ملیۆن و 70 هه‌زار و 601 دۆلار ده‌خاته بازاڕه‌وه كه به‌راورد به دوێنێ نزیكه‌ی 11 هه‌زار دۆلار جیاوازیی هه‌یه.
ئەمەشلەکاتێکدایە دوای ئەوەی دوێنێ به‌ر له داخستنی بازاڕه‌كانی دراوی نێوخۆیی، نرخی هه‌ر دۆلارێكی ئه‌مریكی له به‌رانبه‌ر دراوی عێراقی بۆ 1500 دینار به‌رز بووه‌وه و هۆكاری ئه‌مه‌ش بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی فرۆشی دۆلار له‌لایه‌ن بانكی ناوه‌ندییه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، به جۆرێك كه دوێنێ یه‌كشه‌ممه، بانكی ناوه‌ندیی ته‌نها 129 ملیۆن و 301 هه‌زار و 909 دۆلاری به 1460 دینار بۆ هه‌ر دۆلارێك خستووه‌ته بازاڕه‌وه.
هەربۆیە دوای بەرزبووبوونەوەی بەهای دۆلار، محەمەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق بانگهێشتی سەرۆکی بانکی ناوەندی کرد بۆ ئەنجوومەنی وەزیران و داوای لێکرد بەزووترین کات دۆلاری زیاتر بخاتە ناو بازاڕەوە.
دوای بڕیارەکەی بانکی ناوەندی عێراق بۆ فرۆشتنی دۆلاری زیاتر، ئەمڕۆ به‌های دۆلاری ئه‌مریكی به‌رامبه‌ر به‌دینار دابەزی و 100 دۆلار به‌رامبه‌ره به 149 هه‌زار و 400 دینار، به‌های تمه‌نیش جێگیره و 100 دۆلار به‌رامبه‌ره به سێ ملیۆن و 600 هه‌زار تمه‌ن.