ئەفەسەرێکی دیکەی تورکیا لە هەرێم کوژرا

ئەفسەرە کوژراوەکەی تورکیا لە هەرێمی کوردستان

2 ساڵ لەمەوپێش



ئەفسەرێکى باڵای سوپاى تورکیا بەپلەى رائید  لە ئۆپەراسیۆنى (پەنجە قوفڵ) لە هەرێمى کوردستان کوژرا.

وەزارەتى بەرگریی تورکیا بڵاویکردەوە؛ دوێنێ  دوشەممە لە ناوچەى ئۆپەراسیۆنى پەنجە-قوفڵ لە هەرێمى کوردستان ئەفسەرێکى سوپاکەیان کوژراوە.

ئاماژە بۆ ئەوەکراوە کە ئەو ئەفسەرەى سوپاى تورکیا کە لەناو خاکى هەرێمى کوردستان کوژراوە پلەى رائیدى هەبوە و فەرماندەى هێزى کۆماندۆ بوە.

ئۆپەراسیۆنى (پەنجە - قوفڵ) لە رۆژى 17 نیسانى ئەمساڵ لە ناوچەکانى زاپ و ئاڤاشین و مەتینا لە سنورى پارێزگاى دهۆک لەناو خاکى هەرێمى کوردستان لەلایەن تورکیاوە دەستى پێکردوە، بەپێى ئامارەکانى وەزارەتى بەرگرىی تورکیا زیاتر لە 80 سەرباز و پلەدارى سوپاى تورکیا تا ئێستا کوژراون و ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەلیش ئاماژە بە کوژرانی لانیکەم دو هەزار سەربازی ئەو وڵاتە دەکەن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار