ئەمریکا: رەفتارەکانی سوپای پاسداران ئەگەری جەنگ و پێکدادان لە ناوچەکە زیاد دەکات

بەلەمێکی سوپای پاسدارانی ئێران

2 ساڵ لەمەوپێش



هێزەکانی ئەمریکا هۆشداریی دەداتە سوپای پاسداران و دەڵێت بەلەمەکانی ئەو سوپایە بەشێوەیەکی مەترسیدا لە کەشتییەکانی ئەمریکا نزیک بونەتەوە و ئەوەش دەبێتە هۆی هەڵگیرسانی جەنگ.

ناوەندنی فەرماندەیی هێزەکانی ئەمریکا (CENTCOM) لە بەیننامەیەکدا رایەگەیاند؛ بەلەمەکانی سوپای پاسدارانی ئێران رۆژی دوشەمەی رابردو لە گەروی هورمز لە کەنداو بە مەودایەکی مەترسیدار لە کەشتییە جەنگییەکانی ئەمریکا نزیک بونەتەوە.

لە بەیاننامەکەد ئاماژەوە بەوە کراوە بەلەمە سەربازییانەی سوپای پاسداران بە مەودای نزیکەی 130 مەتر لە کەشتییەجەنگییەکانی ئەمریکا نزیک بونەتەوە کە بە پێوەری سەربازیی و نێودەوڵەتیی مایەی مەترسییە و دەبێتە ئەگەری پێکدادان و روبەڕوبونەوە.

ناوەندنی فەرماندەیی هێزەکانی ئەمریکا هەڵسوکەوتەکانی سوپای پاسداران و ئێرانی بەهۆکاری تێکدانی ئاسایش و سەقامگیریی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەمو ناوچەکە ناوبردوە و هۆشداریی داوە لە ئەگەری دوبارەبونەوەی ئەو هەڵسوکەوتانە لە ئاوەکانی کەنداوە.

 

 

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار