ئەمریکا یاسای قەدەغەی فرۆشتنی فڕۆکەی جەنگیی ئێف-16 بۆ تورکیا لادەبات

فڕۆکەی ئێف 16ی تورکیا

2 ساڵ لەمەوپێش



دەستەی هاوبەشی ئەنجومەنی نوێنەرانی و ئەنجومەنی پیران لە ئەمریکا ئەو یاسایانە لە بودجەی بەرگریی وڵاتەکە لادەبەن کە پێشتر هۆکارێک بون بۆ قەدەغەکردنی فرۆشتنی فڕۆکەی جەنگیی ئێف16 بە تورکیا.

رۆژنامەی (جمهوریە)ی تورکی بڵاوی کردوەتەوە، دەستەی هاوبەشی کۆنگرێس و ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا رەشنوسی نوێی بودجەی بەرگریی وڵاتەکەیان بۆ ساڵی 2023 پەسند کردوە.

لە رەشنوسە نوێیەکی بودجەی بەرگیی تورکیادا چەند ماددەیەکی یاسایی لابراون کە پێشتر هۆکار بون بۆ نەفرۆشتنی فڕۆکەی جەنگیی ئێف 16 بە تورکیا.

پێشتر چەند سیناتۆرێکی ئەمریکی نزیک لە یۆنان داوایان کردبو دەبێت، واشنتۆن بە مەرجی ئەوەی دژی یۆنان بەکارنەهێنرین فڕۆکەیی ئێف 16 رادەستی تورکیا بکات.

تورکیا داوای کڕینی 40 فڕۆکەی ئێف 16 و نۆژەنکردنەوەی 80 فڕۆکەی هاوشێوەی لە ئەمریکا کردوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار