هەدەپە بۆ ئاکەپە: ئەوانەی چاویان لە داگیرکردنی وڵاتانە تیرۆریستن

2 ساڵ لەمەوپێش



بەهۆی هێرشی پەرلەمانتارنی ئاکەپە پەرلەمانتارێکی تورکیا بوژانەوەی دڵی بۆ دەکرێت و دەمەقاڵێ لە نێوان ئاکەپە و هەدەپە دروست دەبێت.

 

دەمەقاڵە لە نێوان پەرلەمانتارانی هەدەپە و ئاکەپە لە پەرلەمانی تورکیا رویدا و پەرلەمانتارێکی هەدەپەش دەڵێت ئەوانەی ناوی تیرۆریست دەهێنن ئەوانەن کە چاویان لە داگیرکردنی خاکی وڵاتانە.

رۆژی رابردو لە چوارچێوەی دانیشتی پەرلەمانی تورکیا سەبارەت بە بودجەی ساڵی داهاتو، مەڕاڵ دانیش بەشتاش، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی گەلان هەدەپە وتارێکی پێشکەش کرد و لە کاتی وتارەکەشدا ژمارەیەک پەرلەمانتاری پارتی داد و گەشە ئاکەپە بەشتاشیان بە تیرۆریست ناوهێنا.

بەشتاش وتیشی: دەڵێن گۆیا کورد زۆر لایەنگریی لە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا دەکەن و ئەگەر ئەوە راست بێت با ئەردۆغان بە بێ پاسەوان بچێتە شاری ئامەد لە کاتێکدا ئەو بە بێ هەزارن پاسەوانی تایبەت ناتوانێت بچێتە ئەو شارە.

هەر دوێنێ سێشەممە پەرلەمانتارانی ئاکەپە هێرشیان کردە سەر پەرلەمانتارێکی (ئی پارتی) بە ناوی حسێن ئۆرس و ئەویش بەوهۆیەوە بوژانەوەی دڵی بۆکرا و ئێستا لە نەخۆشخانەیەکی وڵاتەکە لەژێر چاودێریی وردی پزیشکیدایە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار