خوشکی رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران بێبەریبونی لە براکەی راگەیاند

بەدری خامنەیی و عەلی خامنەیی

2 ساڵ لەمەوپێش



تاقانە خوشکی رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران بێبەریبونی لە براکەی خۆی راگەیاند و دەڵێت خامنەیی گوێی بیستنی ناڕەزایەتییەکانی وڵاتەکەی نییە.

بەدری خامنەیی، خوشکی عەلی خامنەیی رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران کە دانیشتوی شاری تارانی پایتەختی وڵاتەکەیە، لە بەیاننامەیەکدا بێبەریبونی خۆی لە براکەی راگەیاند و وتیشی خامنەیی لەسەر رێچکە و رێبازی روحەڵڵا خومەینی، دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامی بەردەوامە بۆ سەرکوتی خەڵک.

خوشکەکەی خامنەیی لە بەیاننامەیەکدا وتویەتی براکەی تەنگا گوێ لە بەکرێگیراوانی چاوردەوری خۆی دەگرێت و خەڵکی ناڕازی و بوێری وڵاتەکەش بە شێوەیەک تۆمەتبار دەکات کە شایەنی خۆیەتی.

بەدری خامنەیی ئاشکرای کردوە کە لە ئێستادا هیچ پەیوەندییەکی لەگەڵ خامنەیی نەماوە بەڵام لە رابردودا وەک ئەرکێکی ئەخلاقی و مرۆیی براکەی لە دۆخی راستەقینەی وڵاتەکەی ئاگادار کردوەتەوە.

بەیاننامەکەی خوشکی خامنەیی لە کاتێکدا فەریدە مورادخانی کچی بەدری خامنەیی زیاتر لە دو هەفتەیە بە تۆمەتی تێکدانی ئاسایشی ولاتەکە دەستبەسەر و زیندانیی کراوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار