خۆپیشاندەرێکی دیکەی ئێران لەسێدارە دەدرێت

2 ساڵ لەمەوپێش



دەزگای دادی ئێران سزای سێدارەی گەنجێکی بە بیانوی داخستنی شەقامێکی تاران لە ناڕەزایەتییەکان جێبەجێ کرد.

لە راگەیەنراوێکدا بڵاوی کردەوە موحسین شکاری کە لە دوای مەرگی ژینا ئەمینی وەک ناڕەزایەتیی شەقامی سەتتارخان لە  تارانی پایتەختی داخستوە و ئەندامێکی هێزە ئەمنییەکانیشی بریندار کردوە.

دەزگای داد ئاشکرای کردوە بەرەبەیانی رۆژی پێنجشەممە ئەو گەنجە بە پێی یاسا و رێساکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، سزای سێدارەدانی بەسەردا جێبەجێ کراوە.

لە سێدارەدانی ئەو گەنجە لە تاران لەکاتێکدا تا ئێستا زیاتر لە 50 خۆپیشاندەر بە بیانوی تێکدانی ئاسایشی کۆماری ئیسلامی ئێران سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێنراوە و ئەگەری لەسێدارەدانیان هەیە.

رۆژی چوارشەممەی رابردوش نێد پرایس، وتەبێژی وەزارەتی درەوەی ئەمریکا رایگەیاند؛ لەسێدارەدانی خۆپیشاندەران ئاماژەیەکی رونی لاوازیی کۆماری ئیسلامی ئێرانە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار