جێگری سەرۆکی ئەمریکا پشتیوانیی لە ژنان و خۆپیشاندەرانی ئێران دەکات

کامالا هاریس و جۆ بایدن

2 ساڵ لەمەوپێش



جێگری سەرۆکی ئەمریکا لە پەیامێکدا رایگەیاند ئازایەتی و بوێریی ژنانی ئێران هاندەرەێکی گەورەیە و واشنتۆن لەگەڵ هاوپەیمانەکانی دەسەڵاتی ئیران ناچار دەکەن بە وەڵامدانەوە لە ئاستی سەرکوتی دڕندانەی ناڕەزایەتییەکان.

کامالا هاریس، لە پەیامێکیدا لە تویتەر رایگەیاند؛ بوێری و ئازایەتیی ژنان و کچانی ئێران هاندەرێکی سەرەکیی بون بۆ ئەو و دەبێت دەسەڵاتی ئێران ناچار بکرێت بە راگرتنی توندوتیژیی دڕندانە لە دژی خەڵک و خۆپیشانداەران وڵاتەکە.

ئەو بەرپرسەی ئەمریکا بە دانانی وێنەی بەرگی یەکەمی گۆڤاری تایم کە ژنانی ئێرانی تێدا بڵاو کراوەتەوە ئەوانی بە پاڵەوانی جیهان ناوهێناوە.

جێگری سەرۆکی ئەمریکا جەختی کردوەتەوە وڵاتەکەی و هاوپەیمانەکانی بەردەوام دەبن لە پشتیوانیی ژنان و خۆپیشاندەرانی ئێران بۆ راگرتنی توندوتیژییەکان لە ئاست ناڕەزایەتییەکاندا.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار