سەرۆکی چین و محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ریازی پایتەختی سعودییە کۆبونەوە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لە پەراوێزی بەشداریکردنیان لە لوتکەی چین و وڵاتانی عەرەبی، شی جینپینگ، سەرۆکی چین و محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ریازی پایتەختی سعودییە کۆبونەوە و رایانگەیاند، دەیانەوێت هەماهەنگی نێوان هەردو وڵات بۆ ئاستی هاریکاری ستراتیژی بەرزبکرێتەوە و لەبواری ئابوری و بوارەکانی دیکەش پەرە بە پەیوەندییەکانی نێوان بەیجین و بەغدا دەدەن.

له‌ میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌، ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 9ـی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 2022)، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و شی جی پینگ سه‌رۆكی چین، كۆبوونه‌وه‌ و تاووتوێی هه‌ماهه‌نگییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات و سوودوه‌رگرتنی عێراق له‌ پێشكه‌وتنه‌كانی چین و به‌هێزكردنی شه‌راكه‌تی هاوبه‌ش كرا.

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە سەرۆک وەزیران لەکۆبونەوەکەدا جەختیکردەوە لەوەی عێراق دەیەوێت سود لە ئەزمونی چین لە چەندین بواری جیاوازدا وەربگرێت، ئومێدیشی وایە هاوبەشی لەگەڵ چین لە چوارچێوەی دەستپێشخەری "پشتێن و ڕێگا" برەوی زیاتری پێبدرێت بەتایبەت لەبوارەکانی ئاوەدانی و پتەوکردنی ژێرخان لەبوارە جۆر بەجۆرەکاندا.

لای خۆیەوە شی جینپینگ، سەرۆکی چین ئاماژەی بەوەداوە، چاوەڕێ لە عێراق دەکرێت بەهۆی پێگە جوگرافی و شارستانیەتییەکەیەوە رۆڵێکی گرنگ بگێڕێت لە پڕۆژەکانی گەشەسەندنی بەردەوام، بەجۆرێک بەغدا دەتوانێت ببێت بە پردێک بۆ بەیەکگەیاندنی وڵاتانی ناوچەکە و جیهان، بۆیە ئومێد دەخوازن کە هاوکاری نێوان هەردو وڵات لەسەرجەم بوارەکان بەردەوام بێت، چینیش پشتیوانی خۆی بۆ پاراستنی ئاسایش و ئارامی عێراق دوپاتدەکاتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار