یەکەم کەشتی ئاسمانی ئیماراتی کە یەکەمین جارە لەلایەن وڵاتێکی عەرەبیەوە دروستکرابێت ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان کرا

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

کەشتی ئاسمانی ڕەشید کە لایەن سەنتەری بۆشایی ئاسمانی دوبەی بن موحەمەد ڕەشید " ئێم بی ئاڕ ئێس سی " درووستکراوە وکۆمپانیای نیشتنەوەی ژاپۆنی ئەندازیاری "هاکیوتۆ- ئاڕ" بۆ گەڕان بەدوای مانگ درووستکراوە دەگەینرێت، لەجۆری موشەکی سپەیس ئێکس فاڵکۆن لە ١١ی کانونی یەکەم بەرەو بۆشای ئاسمان هەڵدرا.

گەشتی کەشتیە ئاسمانیە ڕەشید وزەیەکی کەمی دەوێت و بڕیارە لە مانگی نیسانی ٢٠٢٣ بگاتە سەرمانگ، کاتێک دەگاتە ئەوێ یەک ڕۆژی مانگ لەوێ بەسەردەبات واتە ( ١٤.٧٥ ڕۆژی سەر زەوی) و ئەرکە سەرەکیەکەی جی بەجێ دەکات. وابڕیارە وڵاتی کەنداو چەند دانە لە ڕۆڤەر و ئۆربیتەر ڕەوانەی سەر مانگ بکات، لەگەڵ ڕۆڤەری دووەمیش بڕیارە لە زووترین کاتدا لە ساڵی ٢٠٢٥دا بینیشینێتەوە..

کەشتی ئاسمانی ڕەشیدی چوار ویل کە کێشەکەی ١٠کگم لە ساڵی ٢٠١٧ لەلایەن کۆمپنایای" ئێم بی ئاڕ ئیش سی" درووستکراوە وبەتەواوی لەلایەن تیمێکی ئیماراتیەوە دیزاین کراوە؛ حەمەد ئەلمەرزووقی بەڕێوەبەری گشتی پڕۆژەی نوێنەرایەتی مانگی ئیمارات لە کۆمپانیاکە ڕایگەیاندووە، تیمەکە کاری زۆر باشیان کردووە لە درووستکردن ودیزاینکردنی کەشتیەکە.

ئەم کەشتیە ئیماراتیە یەکەم کەشتی ئاسمانیە کە لایەن وڵاتیکی عەربیەوە دروستکرابێت، هاوکات بە ماوەیەکی کەم دێت لەدواین ئەرکی ئارتەمیسی یەکی ناسا بۆ گەڕان ولێکۆڵینەوە لە مانگ. کۆمپانیای جیبەجێکاری ئیماراتی ئاسمانی ئەم هەوڵە وەک هەنگاویک بۆ کارە گەورەکانی داهاتووی لەسەر مەریخ سەیر دەکات، حەمەد ئەلمەرزوقی بەڕێبوبەری گشتی کۆمپانیاکە هیواداریشە تا ساڵی ٢١١٧ یەکەم نیشتەجێبوونی مرۆڤ لەسەر هەسارەی مەریخ ئەنجام بدەن. 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار