نەخۆشخانەکەی رانیە بەدەردی ٤٠٠ قەرەوێڵەییەکەی سلێمانی دەچێت

ماوەی شەش ساڵە بەردی بناغەی نەخۆشخانەی 291 قەرەوێڵەییەکەی ڕانیە دانراوەو لەئێستادا کارکردن تێیدا وەستاوە.

6 ساڵ لەمەوپێش



زەیتون رەسوڵ

شیرین عەلی هاوڵاتیەکی قەزای ڕانیەیە نیگەرانە لەچاوەڕوانی تەواونەبوونی نەخۆشخانە گەورەکەی رانیە کەبڕیاربوو سەرجەم پێداویستیە پزیشکیەکان و مەرجەکانی تەندروستی تێدابێ، بەڵام دوای شەش ساڵ چاوەڕوانی لەئێستادا تەواو بێهیوایە لەتەواوکردنی، ئەمە لەکاتێکدایە دانیشتوانی ناوچەکە بۆ وەرگرتنی چارەسەر دەبێت سەردانی نەخۆشخانەیەکی بچوکی قەرەباڵغ بکەن.

شیرین وتی «ئەو نەخۆشخانەیەی ئێستا بچووکەو ناتوانێ پێویستیەکانی نەخۆش دابینبکات داوا لەحکومەت دەکەین هەرچی زووە ئەو نەخۆشخانە تازەیەمان بۆ تەواوبکات».

ئەمەش چیرۆکی نەخۆشخانەی ٤٠٠ قەرەوێڵەیی سلێمانی بیری دانیشتوانی ئەوێ دەخاتەوە کە ١٠ ساڵی خایاند، کە لەساڵی 2003دا بەردی بناغەی دانراوەو لە 2013دا کرایەوە.

هەروەها نەخۆشخانە 291 قەرەوێڵەییەکەی رانیە لەساڵی 2012 بەردی بناغەی دانرا کە لەلایەن کۆمپانیایەکی تورکیەوە جێبەجێدەکرێت، بەپێی ئەو پلانەی کەدانرابوو بڕیاربوو لەماوەی  700 رۆژدا کەکەمتر لەدوو ساڵ دەکات دەبوو سەرجەم کارەکانی پڕۆژەکە تەواوبکرێ، بەڵام لەساڵی 2014وە کارەکانی وەستاوە.

تەها محەمەد وتەبێژی گشتی ڕاپەرین بۆ ‌ وتی «ئەو نەخۆشخانەیە یەکێکە لەپڕۆژە گرنگەکانی تەندروستی لەسنورەکەو زۆربەی ئەو بەشانەی کە بەهۆی نەبوونی شوێنەوە نەکراونەتەوە دەتوانرێ لەو نەخۆشخانەیە بکرێتەوە بەتایبەت بەشی چاودێری ورد کە بەهۆی نەبوونی شوێنەوە تائێستا نەتوانراوە بکرێتەوەو
بۆیە زۆربەی نەخۆشەکانمان بە ناچاری بۆ نەخۆشخانەی سلێمانی بەڕێکردوە».

ئەو نەخۆشخانەیەی کەئێستا خەڵکی هاتوچۆی دەکەن بەنەخۆشخانەی گشتی ڕانیە نارسراوە تەنها کە 100 قەرەوێڵەییە لەلایەن رێکخراوێکی خێرخوازیەوە دروستکراوە زۆر کۆنەو زۆربەی مەرجەکانی تەندروستی تێدا نەماوە لەچاو رێژەی دانیشتوانەکە زۆر بچوکەو ناتوانێ پێویستیەکانی نەخۆش دابینبکات.

هیوا قەرەنی سەرپەرشتیاری ئیدارەی ڕاپەڕین بە‌ وت « بە گوژمەی 107 ملیۆن دۆلاری بۆ تەرخانکراوەو لەئێستادا لەسەدا ٦۵ی کارەکانی جێبەجێکراوەو پێویستی بەبڕی زیاتر لە ٤٠ ملیۆن دۆلارە بۆ تەواوکردنی، بەڵام لەئێستادا بەهۆی قەیرانی داراییەوە بە نەدانی پێشینە بەکۆمپانیای جێبەجێکاری پڕۆژەکە لەئێستادا، پڕۆژەکە وەستاوە».

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار