پڕۆژەی گوندی کرێنشینانی هەولێر لەوادەکەی خۆی دوادەکەوێت
6 ساڵ لەمەوپێش
ره‌نجده‌ر رزگار؛ هه‌ولێر
چوار ساڵ پێش ئێستا، پارێزگارى هه‌ولێر جێبه‌جێکردنى پڕۆژه‌یه‌کى نیشته‌جێبوونى بۆ کرێنشینانى شارى هه‌ولێر به‌ناوى گوندى کۆرى راگه‌یاند، پرۆژه‌که پارێزگارى هه‌ولێر بههاوبەشى که‌رتى تایبه‌ت پێى هه‌ڵساوه‌و مۆڵه‌تى له‌ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان بۆ وه‌رگیراوه.
پڕۆژه‌که له‌پێنج هه‌زار خانوو پێکهاتووه‌و له رێگه‌ى تیر‌و پشکه‌وه به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا دابه‌شکراوه، به‌ڵام دواى کارکردنى به‌ماوه‌یه‌کى که‌م و له‌ساڵى 2014 به‌هۆى سه‌رهه‌ڵدانى قه‌یرانى دارایی و هاتنى داعش، کارکردن له به‌شێکى زۆرى پڕۆژه‌که‌دا وه‌ستاوه‌و کارى تێدا ناکرێت، له‌ئێستادا ته‌نها هەزار خانوو ته‌واوبووه‌و 880 خانوویان ئاماده‌ن راده‌ستى خاوه‌نه‌کانیان بکرێته‌وه‌و ١٢٠ خانووى دیکه‌یان لهئایندهیهکى نزیکدا دابه‌شده‌کرێت.
پڕۆژه‌ى گوندى کۆرى به‌بڕى 39950 هه‌زار دۆلار بهبهشداربوانى پڕۆژه‌که دراوه‌و به‌شێک لهسودمهندبوانى پرۆژه‌که رایده‌گه‌یه‌نن تائێستا 13500 هه‌زار دۆلاریان داوه بڕیاڕوابووه له‌کاتى راده‌ستکردنى خانووەکهشدا 6500 دۆلارى تریان لێوه‌ربگیرێت، ئه‌وى تر‌ى که ئه‌مێنێته‌وه، له‌ماوه‌ى 10 ساڵدا، مانگانه بڕى 164 دۆلاریان لێوه‌ربگیرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه چوارساڵه چاوه‌ڕوانن و تائێستا خانوه‌کان راده‌ستیان نه‌کراوه.
بارزان محه‌مه‌د، یه‌کێکه لهسوودمهندهکانى خانووى کۆرى به هاوڵاتی راگه‌یاند «له ٢٨\٤\٢٠١٤ حهوتهمین که‌س بووم حه‌وت هه‌زار دۆلارمدا بۆ برۆژهى خانووى کۆرى، بڕیاربوو له‌ماوه‌ى دوو ساڵ که‌ده‌کاته ساڵى ٢٠١٦ پێنج هه‌زار خانوو دابه‌شبکرێت، به‌ڵام به‌هۆى قه‌یرانى دارایى پڕۆژه‌که دواکه‌وت».
وتیشی «جێگرى پارێزگار رایگه‌یاند ئه‌مساڵ هه‌رکه‌سێک 9/4 قستى دووه‌م که بڕه‌که‌ى شه‌ش هه‌زارو پێنجسه‌د دۆلاره بدات له‌ماوه‌ى ٤٥ رۆژ کلیلى خانوو وه‌رده‌گرێت، من ئه‌و قیستهشم دا به‌ڵام تائێستا ، چاوم به خانوو نه‌که‌وتووه«
ئه‌و هاوڵاتییه‌ى شارى هه‌ولێر، کهسودمهندبووه له‌پرۆژه‌ى گوندى کۆرى هێماى بۆ ئه‌وه‌کرد، «من کرێچیم به‌سێسه‌د هه‌زار دینار ماوه‌ى دوو ساڵه ئه‌و پرۆژه‌یه دواکه‌وتووه پارێزگا ده‌بێ قه‌ره‌بووى کرێچییان بکاته‌وه«.
جێگرى پارێزگارى هه‌ولێر دڵنیایی بهسوودمهندانى ئه‌و پرۆژه‌یه ده‌دات، که لهئایندهیهکى نزیکدا ئه‌و پرۆژه‌یه ته‌واوده‌که‌ن و راده‌ستى خاوه‌نه‌کانیان ده‌کرێته‌وه، دواخستنیشى په‌یوه‌ندى بەقهیرانى دارایی و دابینکردنى خزمه‌تگوزاریی بۆ پرۆژه‌که هه‌بووه، دڵنیایش ده‌دات مافى هیچ که‌س نافه‌وتێت.
تاهیر عه‌بدوڵڵا جێگرى پارێزگارى هه‌ولێرو سه‌رۆکى پرۆژه‌که به هاوڵاتی راگه‌یاند «پرۆژه‌ى خانووى کۆرى بۆ خه‌ڵکى که‌مده‌رامه‌ته له‌لایه‌ن وه‌به‌رهێنانه‌وه مۆڵه‌تى پێدراوه، بڕیار وابوو پارێزگا ٢٠ هه‌زار دۆلار له‌جیاتى هاوڵاتیان بدات به‌قه‌رزى درێژخایه‌ن له‌ماوه‌ى 10 ساڵ وه‌ربگیرێته‌وه ئه‌و پارهیەش له سه‌ندوقى نیشته‌جێبوون بۆ پشتگیرى که‌مده‌رامه‌ته‌کان بدرێت».
وتیشى «به‌هۆى قه‌یرانى دارایی و هه‌ندێک خزمه‌تگوزارى وه‌ک شه‌قامى سه‌ره‌کى و ئاو‌و کاره‌با و ئه‌م پرۆژه‌یه نه‌توانرا له‌کاتى خۆیدا جێبه‌جێ بکرێت».
جێگرى پارێزگارى هه‌ولێر ئه‌وه‌ى وت «به‌مزوانه ئه‌و هه‌زار خانوه‌ى قیستهکهى دراوه، دابه‌شده‌کرێت، چوار هه‌زار خانووى تر ده‌مێنێ، ئه‌میش چاره‌سه‌رى بۆ دهدۆزینهوهو هاوڵاتیانیش دڵنیاده‌که‌ینه‌وه مافیان نافه‌وتێت».
ژماره‌یه‌ک لهسودمهندانى پرۆژه‌ى گوندى کۆرى ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌که‌ن، که ئه‌وان ئێستا بهسودمهندانى ئه‌و پرۆژه‌یه هه‌ژمارکراون، ئه‌وکات له‌ساڵى 2014 کهبهشدارییان له‌و پرۆژه‌یه‌دا کردووه، نرخى خانوو به‌رزبوو، به‌ڵام ئێستا ئه‌و نرخه‌ى ئه‌وسا ناکات و نرخه‌کانیان دابه‌زیوه، ئه‌گه‌ر بیانتوانیایه له‌م پرۆژه‌یه ده‌رئه‌چوون.
پشتیوان ئه‌سعه‌د، یه‌کێک لهسودمهندانى پرۆژه‌ى خانووى گوندى کۆرى، به هاوڵاتی راگه‌یاند «ئێمه بهزهرەرمهندى خانووى کۆرى ههژمارکراوین، چونکه ئه‌م یه‌که‌ى نیشته‌جێبوونانه سه‌ره‌تاى ٢٠١٤ بۆمان ده‌رچوو، بۆ ئه‌و کات باشبوو خانوو نرخى به‌رزبوو ئێستا دابه‌زیوه، ئه‌گه‌ر بێت‌و تواناى وه‌رگرتنه‌وه‌ى پاره‌که‌مان هه‌بوایه که‌سمان ئامادهنهدهبووین وه‌ریبگرین «
وتیشى «بۆ ئه‌و پرۆژه‌یه زۆر به‌ڵێنیان پێداوین، به‌ڵام هیچى جێبه‌جێ نه‌کراوه، دواجار به‌ڵێن وابوو پێش ره‌مه‌زان کلیله‌کانمان ته‌سلیم بکه‌ن، جه‌ژنى قوربانیش تێپه‌ڕی هیچمان وه‌رنه‌گرت، نوێترین به‌ڵێنیش ئه‌وه‌یه سبه‌ینێ کلیله‌کانمان پێبده‌ن».
عه‌باس عومه‌ر خاوه‌نى نووسینگه‌ى کڕین و فرۆشتنى خانووبه‌ره، له‌باره‌ى نیگه‌رانیه‌کانى هاوڵاتیانى گوندى کۆرى سه‌باره‌ت به‌نرخى خانووه‌کان رایگه‌یاند «خانووى کۆریه‌کان باشترین شوێنى هه‌یه ده‌که‌وێته سه‌ر شه‌قامى 150 مەتری، ئه‌گه‌ر خانووه‌کان ته‌واوبێ و دابه‌شبکرێت نرخه‌که‌ى به‌رزده‌بێته‌وه، به‌ڵام ئێستا مردووەو کڕین و فرۆشتنى که‌مه«.
ئه‌وه‌شى وت «له‌م هه‌فته‌یه‌دا خانوویەکى کۆریم به شه‌ش هه‌زار دۆلار کڕیوه، به‌ڵام سه‌ره‌تاى پرۆژه‌که به 20 هه‌زار دۆلار فرۆشتوومه، ئێستاش ئه‌گه‌ر شوێنه‌که ئاوه‌دانبکرێته‌وه و خه‌ڵکى بێنه ناوى، نرخه‌که‌ى به‌رز ده‌بێته‌وه«.