عێراق بەشە نەوتی ئێران بۆ خۆی دەبات؟

6 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لەگەڵ دابەزینی هەناردەی نەوتی ئێران بەهۆی ئابڵوقە ئابوریەکەی ئەمریکاوە بۆ سەر ئەو وڵاتە، پرسیاری ئەوە دروستدەبێت کە چ وڵاتێک دەبێتە جێگرەوەی ئێران و هەناردەی ئەو بڕە نەوتە دەکات کە لەبڕی هەناردەکراوی ئێران کەمدەبێتەوە؟.

بڕیارە مانگی 11 قۆناغی دووی ئابڵوقە ئابوریەکەی ئەمریکا بۆ سەر ئێران بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە کەکەرتی نەوت دەکاتە ئامانج و پێشبینی دەکرێت هەناردەی نەوتی ئێران تەنها لەسەدا ٣٣ی بڕی پێش ئابڵوقە ئابوریەکەی بمێنێتەوە.

بەپێی زانیاریەکانی مەڵپەڕی ئۆیلپرایس کەتایبەتمەندە بەهەواڵی نەوت و گاز، وڵاتانی ئۆپێک بەدڵخۆشیەوە ئەو بڕەی هەناردەی نەوت پڕدەکەنەوە کە لەئێران تائێستا کەمبوەتەوەو لەداهاتوودا زیاتر کەم دەبێتەوە.

لەئێستادا عێراق لەباکوری ڕۆژئاوای ئەوروپا جێگای ئێرانی گرتوەتەوەو تەنها لەمانگی هەشتدا، حەوت ملیۆن بەرمیل نەوتی بەفەڕەنساو هۆڵەندا فرۆشتوە، کەئەمە زورترین بڕە لەمێژووی عێراقدا. ئەمە لەکاتێکدایە کەئێران، بەپێچەوانەی جاران، هیچ هەناردەیەکی بۆ ئەو دوو وڵاتە نەبوە لەو مانگەدا.

هەروەها بەپێی زانیاریەکانی (کلیپەر داتا) کەسیستەمێکە لەسەر بڕی گواستراوەی نەوت لەتەنکەرە نەوتیەکانەوە پێشبینی بڕی هەناردەکراو دەکات، مانگی پێشوو هەناردەی نەوتی عێراق بۆ هیندستان ٢٠٠ هەزار بەرمیل زیادیکردوە لەکاتێکدا هەناردەی ئێران ٦٠٠ هەزار بەرمیل کەمی کردوە.

بەڵام عێراق تەنها وڵات نیە کە لەبەشی ئێران دەخوات، وڵاتانی تری ئۆپێک وەک سعودیەو ئیماڕات و کوێت هەناردەی نەوتیان بۆ وڵاتانی ئاسیا بەتێکڕا ٨٠٠ هەزار بەرمیل زیادیکردوە لەمانگی هەشتدا بەراورد بەمانگی پێشتر لەکاتێکدا هەناردەی ئێران ٧٠٠ هەزار بەرمیل دابەزیوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار