جۆزێپ بۆڕێل: هەوڵەکانمان بۆ زیندووکردنەوەی ڕێکەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران بەردەوام دەبێت

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

جۆزێپ بۆرێڵ، بەرپرسی سیاسەتەکانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا ڕایگەیاند، هەوڵەکانیان لەگەڵ ئێران بەردەوامی دەبێت بۆ دووبارە چالاککردنەوەی ڕێکەوتنی ئەتۆمی ساڵی ٢٠١٥ لەگەڵ ئێران.

ئەمڕۆ کۆنفڕانسی بەغدا لە ئوردن بەڕێوەچوو، لە میانەی کۆنفڕانسەکەدا جۆزێپ بۆرێڵ وتی، لەگەڵ وەزیری دەرەوە ئێران، ئەمیر عەبدوڵاهیان کۆبونەتەوە و باسیان لە هەوڵەکانیان بۆ زیندووکردنەوەی ڕێکەوتنە ئەتۆمیەکە کردووە، لەگەڵ ئەوەشدا داوایان کردووە ئێران دەستبەجێ سەرکوتکاری و توندوتیژیەکانی سەر خۆپیشاندەران ڕابگرێت.

هەروەها سەرکۆنەی ئێرانیشی کرد لەبەرامبەر پێشێلکاری و سەرکوتکاریەکانی ئێران و هاوکاریکردنی ڕووسیا لە جەنگی دژ بە ئۆکرانیا، بەتایبەت بەهۆی پێدانی درۆنی ئێرانی بە ڕووسیا.

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا لەبارەی ڕێکەوتنە ئەتۆمیەکەوە وتیشی، پێویستە ڕێکەوتنەکە بەپێی گفتوگۆکان و ڕێکەوتنەکەی ڤییەنا بێت و هەروەها داوای کردووە جگە لە گرژیەکانی ئێران، لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران باسیان لە ڕاگرتنی هاوکاریەکانی ئێران بۆ ڕووسیا کزدووە.

ڕێکەوتنی ئەتۆمی ئێران ساڵی ۲٠١٥ لەنێوان ئێران و هەر پێنج وڵاتی هەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتوەکان کە هەریەک لەوڵاتانی ئەمریکا، فەڕەنسا، ئەڵمانیا، ڕووسیا و بەریتانیا و چینە، لەگەڵ وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا لە ڤییەنا ئیمزاکرا بۆ بۆ ڕێگریکردنی ئێران لە بەدەسهێنانی چەکی ئەتۆمی؛ بەڵام ساڵی ۲۰۱٨ لەسەردەمی دەسەڵاتی دۆناڵد ترەمپ ، ئەمریکا لە ڕێکەوتنەکە کشایەوە.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار