ژنێکی کورد روبەڕوی سزای سێدارە دەبێتەوە

موژگان کاوسی پێشتر سێ ساڵ سزای زیندانیی بەسەردا جێبەجێکراوە

موژگان کاوسی

3 ساڵ لەمەوپێش



ژنە نوسەرێکی کورد لە دادگایەکی ئێران تۆمەتی دژایەتی کۆماری ئیسلامی دەخرێتە پاڵی و مەترسیی لەسێدارەدانی لەسەرە.

سەرچاوەکانی هەواڵی رۆژهەڵاتی کوردستان بڵاویان کردەوە، موژگان کاوسی، نوسەر و چالاکی سیاسیی کورد لە لایەن دادگایەکی ئێران تۆمەتی دژایەتی خودا و دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی خراوەتە پاڵی و بە پێی یاساکانی ئێرانیش سزای سێدارە ئەو خانمە کوردە دەگرێتەوە.

کاوسی پێشتریش بە تۆمەتی دژایەتیی دەسەڵاتی ئێران سزای سێ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنراوە و چەند ساڵێک لە زیندانەکانی ئەو وڵاتەدا زیندانیی کراوە.

ئەو خاوەنی چەند کتێبێکە لەسەر مێژوی کورد و ئێران و وەرگێڕانی بۆ چەند کتێبێک لەسەر ئەنفال و دۆخی کورد کردوە.

موژگان کاوسی لە ناڕەزایەتییەکانی شاری نەوشەهەر لە پارێزگای مازندەران لە باکوری ئێران دەستگیرکرا و بە پێی ئەو تۆمەتانەی دراوەتە پاڵی، سزای سێدارە ئەو خانمە کوردە دەگرێتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار