لە 16 مانگدا تمەن 50%ی بەهاکەی لەدەست دەدات
پەرلەمانتارێکی ئێران: لیرەی سوریا 8 هێندەی تمەن بەهێزترە
2 ساڵ لەمەوپێش
بەهای دۆلار لە ئێران بەردەوامە لەبەرزبونەوە و پەلەمانتارێکش ئاشکرای دەکات لە ماوەی ساڵێکدا تمەن نیوەی بەهاکەی لەدەستداوە و هەشت هێندە لە لیرەی سوری لاوازتر بوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە بەهای هەر دۆلارێک لە بازاڕەکانی ئێران گەیشتە زیاتر لە 40 هەزار و 500 تمەن و شارەزایانی ئابورییش هۆشداریی دەدەن لە دابەزینی زیاتری بەهای ئەو دراوە.
روحەڵڵا ئیزەدخوا، پەرلەمانتاری ئێران رایگەیاند؛ لە سەرەتای دەستپێکردنی کاری کابینەی ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران، بەهای هەر دۆلارێک 26 هەزار تمەن بوە و لە ئێستادا بەهای هەر دۆلارێک بۆ زیاتر لە 40 هەزار و 500 تمەن بەرز بوەتەوە.
ئیزەدخوا ئاماژەی بەوە کردوە؛ لە ماوەی تەمەنی کابینەی رەئیسیدا دراوی تمەن نزیکەی 50٪ی بەهاکەی لەدەستداوە و دراوی لیرە سوری هەشت هێندەی دراوی تمەن بەهێزترە کە 11 ساڵە روبەڕوی جەنگی ناوخۆیی بوەتەوە.
لێدوانی ئەو پەرلەمانتارە دوای ئەوە دەێت کە شارەزایانی ئابوریی ئێران پێشبینیان کردوە بەهای هەر دۆلارێک لەو وڵاتە تا کۆتایی ئەمساڵ بگاتە 50هەزار تمەن.