بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار زیاتر دابەزی

20 كاتژمێر لەمەوپێش



بەهای دینار ماوەی دوو هەفتەیە بەردەوام لە دابەزیندایە و 100 دۆلار بە نزیکەی 145 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

ئێوارەی ئەمڕۆ لە کاتی داخستنی بازاڕدا بەهای 100 دۆلار بە 144 هەزار و 850 دینار لە سلێمانی مامەڵەی پێوەکرا.

جەبار گۆران گوتەبێژی بازاڕی دۆلاری سلێمانی بە کەناڵ8ـی ڕاگەیاند، بەهای دینار بەردەوامە لە دابەزین و لە شاری سلێمانی 100 دۆلار گەیشتووەتە 144 هەزار و 850 دینار و لە بازاڕەكانی هەولێر بەهای 100 دۆلار بە 145 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت. "

گوتەبێژەکەی بازاڕی دۆلاری سلێمانی دەشڵێت، هاوکات لە بۆرسەی بەغداد بەهای 100 دۆلار گەیشتووەتە 146 هەزار دینار. "
 
لە هەفتەی كۆتایی ساڵی 2025ـەوە بەهای دینار بەرامبەر دۆلار ڕووی لە دابەزین کردووە و بەرپرسانی عێراقیش جەخت لەوە دەكەنەوە، كە لە دوای سەری ساڵەوە بەهای دینار بەرزدەبێتەوە، بەڵام تاوەکو ئێستاش بەهای دینار ڕووی لە نزمبوونەوەیە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار