سۆمۆ: مانگی رابردوو رۆژانە 193 هەزار بەرمیل نەوتی هەرێم هەناردە کراوە
20 كاتژمێر لەمەوپێش
بەپێی داتای کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) تایبەت بە هەناردەکردنی نەوت لە کانوونی یەکەمی 2025، تێکڕای هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی بەندەری جەیهانەوە رۆژانە 193.5 هەزار بەرمیل بووە و کۆی گشتیی بڕە هەناردەکراوەکەش لەو مانگەدا گەیشتووەتە 5 ملیۆن و 599 هەزار و 527 بەرمیل.
لە سێ مانگی کۆتایی 2025دا سۆمۆ رۆژانە تێكڕا 211 هەزار بەرمیل نەوتی کێڵگەکانی هەرێمی کوردستانی هەناردە کردووە.
داتاکان ئاماژەیان بە هەناردەی نەوتی سووک و قورسی بەسرە کردووە. تێکڕای هەناردەکردنی نەوتی سووکی بەسرە لە کانوونی یەکەمدا رۆژانە 2 ملیۆن و 29 هەزار بەرمیل بووە، لە کاتێکدا تێکڕای هەناردەکردنی نەوتی قورسی بەسرە رۆژانە ملیۆنێک و 211 هەزار بەرمیل بووە.
کۆی گشتیی نەوتی هەناردەکراوی عێراق و هەرێمی کوردستان لە کانوونی یەکەمدا لە رێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە گەیشتوەتە 106 ملیۆن و 417 هەزار و 575 بەرمیل کە 100 ملیۆن و 420 هەزار و 48 بەرمیلی لە نێوەڕاست و باشووری عێراق بووە و 5 ملیۆن و 997 هەزار و 527 بەرمیلیش لە کێڵگەکانی هەرێمی کوردستان بووە.
بەشداریی هەرێمی کوردستان لە هەناردەی نەوتی عێراق لە چارەکی کۆتایی 2025
لە سێ مانگی کۆتایی ساڵی 2025، سۆمۆ تێکڕا رۆژانە 211 هەزار بەرمیل نەوتی کێڵگەکانی هەرێمی کوردستانی هەناردە کردووە، بەجۆرێک کۆی هەناردەی هەرێمی کوردستان لەو ماوەیەدا گەیشتووەتە 19 ملیۆن و 416 هەزار و 124 بەرمیل.
لە چارەکی کۆتایی ساڵی 2025، سۆمۆ تێکڕای گشتی رۆژانە 3 ملیۆن و 515 هەزار بەرمیلی هەناردە کردووە کە رۆژانە 211 هەزار بەرمیلی لە کێڵگەکانی هەرێمی کوردستانەوە بووە.
هەروەها کۆی گشتیی نەوتی هەناردەکراوی عێراق و هەرێمی کوردستان لە رێگەی سۆمۆوە لە سێ مانگی رابردوودا گەیشتووەتە 323 ملیۆن و 326 هەزار و 73 بەرمیل کە بەشداریی کێڵگەکانی هەرێمی کوردستان تێیدا 19 ملیۆن و 416 هەزار و 124 بەرمیل بووە، واتە هەرێمی کوردستان بە رێژەی 6%ی کۆی گشتیی نەوتی هەناردەکراوی ئەو ماوەیە بەشدار بووە.
تشرینی یەکەمی 2025
کۆی گشتیی هەناردەی کێڵگەکانی هەرێمی کوردستان لە رێگەی سۆمۆوە گەیشتوەتە 5 ملیۆن و 834 هەزار و 864 بەرمیل، تێکڕای رۆژانەی 188 هەزار و 221 بەرمیل.
کۆی گشتیی هەناردەی نەوتی سووکی بەسرە 66 ملیۆن و 78 هەزار و 192 بەرمیل بووە (تێکڕای رۆژانەی 2,131,555 بەرمیل)، لە کاتێکدا کۆی گشتیی نەوتی قورسی بەسرە 38 ملیۆن و 737 هەزار و 914 بەرمیل بووە (تێکڕای رۆژانەی 1,249,610 بەرمیل).
کۆی گشتیی هەناردەی عێراق و هەرێمی کوردستان لە تشرینی یەکەمدا گەیشتە 110 ملیۆن و 650 هەزار و 970 بەرمیل، بە تێکڕای رۆژانەی 3 ملیۆن و 569 هەزار بەرمیل.
تشرینی دووەمی 2025
کۆی گشتیی هەناردەی کێڵگەکانی هەرێمی کوردستان گەیشتە 7 ملیۆن و 583 هەزار و 733 بەرمیل، تێکڕای رۆژانەی 252 هەزار و 791 بەرمیل.
سەبارەت بە نەوتی سووکی بەسرە، کۆی گشتیی هەناردەکەی 61 ملیۆن و 469 هەزار و 294 بەرمیل بووە (تێکڕای رۆژانەی 2,048,976 بەرمیل) و نەوتی قورسی بەسرە 37 ملیۆن و 240 هەزار و 501 بەرمیل بووە (تێکڕای رۆژانەی 1,241,350 بەرمیل).
کۆی گشتیی هەناردەی ئەو مانگە گەیشتە 106 ملیۆن و 293 هەزار و 528 بەرمیل، بە تێکڕای رۆژانەی 3 ملیۆن و 543 هەزار بەرمیل.
کانوونی یەکەمی 2025
کۆی گشتیی هەناردەی کێڵگەکانی هەرێمی کوردستان لە رێگەی سۆمۆوە گەیشتە 5 ملیۆن و 997 هەزار و 527 بەرمیل، تێکڕای رۆژانەی 193.5 هەزار بەرمیل.
کۆی گشتیی نەوتی سووکی بەسرە 62 ملیۆن و 893 هەزار و 443 بەرمیل بووە (بە تێکڕای رۆژانەی دوو ملیۆن و 29 هەزار بەرمیل)، و نەوتی قورسی بەسرە 37 ملیۆن و 526 هەزار و 605 بەرمیل بووە (بە تێکڕای رۆژانەی ملیۆنێک و 211 هەزار بەرمیل).
کۆی گشتیی هەناردەی عێراق (بە هەرێمی کوردستانیشەوە) لە مانگی کانوونی یەکەمدا گەیشتە 106 ملیۆن و 417 هەزار و 575 بەرمیل، بە تێکڕای رۆژانەی 3 ملیۆن و 434 هەزار بەرمیل.
