وڵاتێکی ئەوروپا دەستبەرداری دراوی نیشتیمانییەکەی دەبێت و کار بە یۆرۆ دەکات
تا ئێستا 20 وڵاتی جیهان دراوی وڵاتەکەیان بە یۆرۆ گۆڕیوە
2 ساڵ لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکەى ئەوروپا چوە ناو ناوچەی شنگن و لەمەودوا مامەڵە بە دراوی یۆرۆ دەکات.
کرواتییا کە ماوەى 10ساڵە بوەتە ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا، لە نوێترین هەنگاودا بڕیاری دا بە درکار بە دراوی یۆرۆ بکات.
وڵاتی کرواتیا بەم هەنگاوەی ماڵئاوایی لە دراوی نیشتیمانیی خۆی کرد کە دراوی (کونا) کرد و بەوەش یەکێکی دیکە بە وڵاتانی ئەوروپا زیاد دەکات کە کار بە دروی یۆرۆ دەکەن.
کرواتیا یەکێکە لە وڵاتە سنورییەکانی کیشوەری ئەوروپا و روبەرێکی گەورەی سنوری ئاویی هەیە و بە پەیوەستبونی بە ناوچەی شنگن سودمەند دەبێت لە چەندین پێودانگی نوێ.
لە کۆی 27 ئەندامی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا تا ساڵی رابردو 19 وڵات دراوی یۆرۆیان وەک دراوی سەرەکیی بەکارهێناوە و کرواتیا دەبێت بە بیستەمین وڵات کە دراوی یۆرۆ دەبێت پارە و دراوی وڵاتەکەی.
بابهتی پهیوهندیدار