بانکی نیشتیمانی سویسرا لە ساڵێکدا 143 ملیارد دۆلار زیانی بەردەکەوێت
سویسرا روبەڕوی گەورەترین زیانی داریی 155 ساڵی رابردو دەبێتەوە
بانکی نیشتیمانیی سویسرا
2 ساڵ لەمەوپێش
بانکی نیشتیمانیی سویسرا لە ساڵی رابردودا گەورەترین زیان تۆمار دەکات کە لە یەک سەدە و نیوی ئەو ولاتە هاوشێوەی نەبوە .
بە پێی راپۆرتی سەرەتایی ساڵی 2022 کە بانکی نیشتیمانیی وڵاتی سویسرا بڵاوی کردوەتەوە کە لە ساڵی رابردودا بانکەکە 143 ملیار دۆلار زیانی بەرکەوتوە و ئەوەش بە گەورەترین زیانی 155 ساڵی رابردوی وڵاتەکە لەقەڵەم دەدرێت.
راپۆرتەکە هۆکاری ئەو زیانە گەورەیەی گەڕاندوەتەوە بۆ دابەزینی بەهای پشکەکان و دابەزینی بەهای دراوی فرانکی سویسری بەرامبەر دراوەکانی دیکەی جیهان.
بەهۆی ئەو زیانە گەورەیەوە، حکومەتی سویسرا خۆی بەدورگرتوە لە وەرگرتنی هیچ بڕە پارەیەک لە بانکی نیشتیمانیی وڵاتەکەی لە کاتێکدا لە ساڵی رابردودا شەش ملیارد و 500 ملیۆن دۆلاری لە بانکەکە وەرگرتبو.
بابهتی پهیوهندیدار