زانکۆى نێوده‌وڵه‌تى قه‌یوان - UTM داشکاندن بۆ خوێندکاران ده‌کات
6 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
زانکۆى نێوده‌وڵه‌تى قه‌یوان- UTM له شارى سلێمانى کرایه‌وه و له‌ئێستاوه ده‌ستى کردووه به وه‌رگرتنى خوێندکاران بۆ خوێندنى ئه‌مساڵ (2018-2019)، به‌پێى بڕیارێکى سه‌رۆکى ده‌سته‌ى ئه‌میندارێتى زانکۆکه‌ش داشکاندنێکى زۆر له نرخى خوێندنى ئه‌مساڵدا بۆ خوێندکاران ئه‌نجامده‌درێت.
داشکاندنه‌کان ئه‌و خوێندکارانه ده‌گرێته‌وه، که ئه‌مسال بۆ خوێندن ناویان له زانکۆکه تۆمارده‌که‌ن، ئه‌و خوێندکارانه‌ى نمره‌کانیان 90-100 ده‌بێت به رێژه‌ى 40٪ داشکاندنیان بۆ ده‌کرێت، ئه‌و خوێندکرانه‌شى نمره‌کانیان له نێوان 80 – 90 ده‌بێت به رێژه‌ى 30٪ داشکاندنیان بۆ ده‌کرێت، هه‌روه‌ها ئه‌و خوێندکرانه‌شى که نمره‌کانیان له نێوان 70 – 80 ده‌بێت، به رێژه‌ى 20٪ داشکاندنیان بۆ ده‌کرێت، ئه‌و خوێندکارانه‌شى نمره‌کانیان له نێوان 60 – 70 ده‌بێت، به رێژه‌ى 10٪ داشکاندنیان له نرخى خوێندنى ئه‌مساڵ بۆ ده‌کرێت.
به‌پێى زانیارییه‌کانى به‌شى تۆمارى خوێندکارانى زانکۆى قه‌یوان ی‌و تى ئێم، بۆ ئه‌مساڵى خوێندن نزیکه‌ى 400 خوێندکار وه‌رده‌گیرێن، بڕیاریشه هاوکات له‌گه‌ڵ ده‌ستپێکردنى ده‌وام له زانکۆى ته‌کنه‌لۆژیاى مالیزیا، به‌هه‌مان شێوه له شارى سلێمانیش ده‌ستبکرێت به خوێندن، چونکه زانکۆکه به‌شێوه‌ى (فره‌نچایز) له هه‌رێمى کوردستان کراوه‌ته‌وه، واته پڕۆگرام و سیستمى خوێندن و شێوه‌ى به‌ڕێوه‌چونى سێمنسته‌ره‌کان هاوته‌ریبى زانکۆى ته‌کنه‌لۆژیاى مالیزیا ده‌بێت.
ئه‌و به‌شانه‌ى زانکۆى قه‌یوان ی‌و تى ئێم کردونیه‌ته‌وه، له‌سه‌ر خواستى بازاێ و کۆمپانیاکانى هه‌رێمى کوردستان کراونه‌ته‌وه، واته ده‌رچووه‌کانى ئه‌م به‌شانه، هه‌لى کارى مسۆگه‌ریان ده‌بێت له که‌رتى تایبه‌تى و حکومی‌دا، به‌شه‌کانیش به‌گشتى له‌بوارى خوێندنى ته‌کنۆلۆجیا، ئاى تى و کۆمپیوته‌ر و سه‌رچاوه‌ى مرۆیى و کارگێڕیدایه و تیمێکى پسپۆڕى مالیزى ئیداره‌ى زانستى و کارگێڕى و به‌ڕێوه‌بردنى زانکۆکه ده‌که‌ن.
ئه‌م جۆره زانکۆیه بۆ یه‌که‌مجاره له‌سه‌رتاسه‌رى عیراق و هه‌رێمى کوردستان ده‌کرێته‌وه‌و له رۆژهه‌ڵاتى ناوره‌ستیش پش زانکۆى ئه‌مریکى له به‌یروت ده‌که‌وێت و ده‌بێته یه‌که‌م زانکۆ که به‌رزترین رانکى هه‌یه و که‌م هاوتایه، جگه له‌وه‌ى له‌سه‌ر ئاستى جیهانیش له پله‌ى 228دایه و ئه‌م ناوچه‌یه تائێستا ئه‌و جۆره رانکه به‌رزه‌ى به‌خۆیه‌وه نه‌بینیوه".
زانکۆى ی‌و تى ئێم، خاوه‌نى 37 سه‌نته‌رى لێکۆڵنه‌وه‌یه و 1406 که‌س بڕوانامه‌ى دکتۆرایان تێدا وه‌رگرتووه و ئێستا لێکۆڵه‌ر و بزنسمان و سیاسه‌تمه‌دار و که‌سى کاران له کۆمه‌ڵگاکاندا، هه‌روه‌ها ئه‌م زانکۆیه هاوبه‌شه له‌گه‌ڵ زانکۆ به‌ناوبانگه‌کانى جیهاندا وه‌کو (ئێم ئاى تى و ئۆکسفۆرد و کامبریج و ئیمپێریاڵ کۆلێج له له‌نده‌ن...هتد).
به‌گوێره‌ى زانیاریه‌کانى به‌شى تۆمارى خوێندکارانى زانکۆى قه‌یوان، خوێندن به‌زمانى ئینگلیزى ده‌بێت و سه‌ره‌تا هه‌ڵسه‌نگاندنێک بۆ ئاستى زمانزانینى خوێندکاره‌کان ده‌کرێت و پاشان به خولێکى به‌هێزکردندا تێده‌په‌ڕن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر خوێندکار تواناى ئینگلیزییه‌که‌ى به‌هێزبێت راسته‌وخۆ ده‌توانێت ده‌ست به‌خوێندن بکات، به‌و پێیه‌ى خوێندن له زانکۆکه به ئینگلیزییه و مۆڵه‌تى ره‌سمى و یاسایى له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى هه‌رێمه‌وه وه‌رگرتووه.
ئه‌م زانکۆیه ئه‌زموونى سه‌ده‌یه‌ک کارکردنى هه‌یه و یه‌که‌مجاریشه له هه‌رێمى کوردستان به هاوبه‌شى مالیزیا ده‌کرێته‌وه و چیتر فێرخواز له‌و بوارانه‌دا پێویست ناکات بۆ خوێندن روو له ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم بکه‌ن، هاوکاتیش رۆڵى گرنگى ده‌بێت له وه‌به‌رهێنانى تواناى مرۆیى و ئه‌کادیمى کورد.
زانکۆى قه‌یوان ی‌و تى ئێم رۆژى 12/8/2018 له گه‌ڕه‌کى راپه‌ڕین له‌شارى سلێمانى به‌ردى بناغه‌ى دانرا و تیایدا فاخیر شێخ ته‌یب قه‌یوانی، سه‌رۆکى ده‌سته‌ى باوه‌ڕمه‌ندانى زانکۆى قه‌یوان، له مه‌راسیمى دانانى به‌ردى بناغه‌ى زانکۆکه‌دا رایگه‌یاند؛ گونجاوترین نرخ بۆ خوێندن په‌یڕه‌و ده‌که‌ین تا زۆرتین که‌س بتوانن له‌م زانکۆیه سودمه‌ندبن.
زانکۆى قه‌یوان – ی‌و تى ئێم یه‌کێکه له پڕۆژه وه‌به‌رهێنانه‌کانى گروپى کۆمپانیاکانى قه‌یوان له بوارى په‌روه‌رده و خوێندنى باڵادا، هاوکات گروپى قه‌یوان خاوه‌نى 4 په‌یمانگا و 16 خوێندنگا و 4 باخچه‌ى ساوایان و دایه‌نگه‌یه.