ئەڵمانیا هەناردەی کاڵا بۆ ئێران 12.7٪ بەرز دەکاتەوە
رۆژنامەیەکی ئیسرائیل رەخنە لە پەیوەندییەکانی ئەڵمانیا و ئێران دەگرێت
2 ساڵ لەمەوپێش
سەرەڕای ناکۆکییەکانیان و گرژبونەوەی پەیوەندییەکانیان، ئاستی هەنارەدەی ئەڵمانیا بۆ ئێران بەرز دەبێتەوە و رۆژنامەیەکی ئیسرائیلی رەخنە لە بەرلین دەگرێت کە زیاترین رێژەی هەناردەی وڵاتانی ئەوروپای بۆ ئێران تۆمار کردوە.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاوی کردەوە ئاستی هەناردەی کاڵا لە ئەڵمانیاوە بۆ ئێران بەراورد بە پێش سەرهەڵدانی نارەزایەتییەکان 12.7٪ زیادی کردوە.
رۆیتەرز ئاماژەی بەوە کردوە بەهای هەناردەی کاڵای ئەڵمانیا بۆ ئێران گەیشتوەتە زیاتر لە یەک ملیارد و 500 ملیۆن دۆلار لە 11 مانگدا کە بەراورد بە رابردو و پێش سەرهەڵدانەکانی ناڕەزایەتییەکان بەشێویەکی بەچاو زیادی کردوە.
لە بەرامبەردا بەهای هەناردەی کاڵای ئێران بۆ ئەڵمانیا لەو 11 مانگەدا گەیشتوەتە نزیکەی 280 ملیۆن دۆلار و ئەوەش بەرزبونەوەیەکی ئەوتۆی بەراورد بە رابردو بەخۆیەوە نەبینیوە.
لە لایەکی دیکەوە رۆژنامەی جۆرۆسەلیم پۆست ئاشکرای کردوە ئەڵمانیا لە 26 وڵاتی دیکەی ئەوروپا زیاترین کاڵای بۆ ئێران هەناردەکردوە و دەبێتە یەکەم هاوبەشی ئابوریی ئێران لە ئەوروپا.
رۆژنامەکە نوسیویەتی: ئەگەرچی ئەڵمانیا توندترین هەوڵویستی دژی سەرکوتی ناڕەزایەتییەکان لە ئێران دەربڕیوە و دوجار باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی دژی سێدارە و سەرکوت بانگهێشت کردوە بەڵام ئاستی بازرگانیی بەشێوەیەکی بەرچاو لەگەڵ ئەو وڵاتە بەرز کردوەتەوە.