دەمیرتاش بۆ ئەردۆغان: گەل هێڵێکی بەسەر تۆدا هێناوە

2 ساڵ لەمەوپێش



دەمیرتاش رایگەیاند، گەلی تورکیا هێڵێکی بەسەر ئەردۆغاندا هێناوە و بەم پێیەش جارێکی دیکە رێگە نادەن ئەردۆغان ئەشکەنجەیان بدات.

سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە لە زیندانەوە تویتێکی دیکەی بڵاوکردەوە. دەمیرتاش لە تویتەکەیدا باسی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا کرد و وتی، : ماوەیەکی دیکە ئاشکرا دەبێت کە ناوی کام لایەنەکان لەسەر فۆرمی دەنگدان دەبێت، بەڵام لە ئیستادا ئاشکرا بووە کە هەموومان پێکەوە لە زوڵم دەسەڵات رزگارمان دەبێت و کەسیش ناتوانێت ئەم راستیە بگۆڕێت."

دەمیرتاش ئاماژەی بەوەکرد، گەلی تورکیا هێلێکی بەسەر ئەردۆغاندا هێناوە و بەم پێیەش جارێکی دیکە رێگە نادەن ئەردۆغان ئەشکەنجەیان بدات.

دەمیرتاش وڵامی قسەکانی بەکر بوزداغ وەزیری دادی تورکیاشی دایەوە کە وتبووی، ' پێویستە بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان لەلایەن هەندێک لە زیندانیان سنوردار بکرێت' و وتی، " خۆتان لە شوێنی ئێمە دانێن و بەم شێوەیە گۆڕانکاری لە زیندانەکاندا بکەن. لەبەرئەوەی زۆری نەماوە کە جێگەی ئێمە بگرنەوە."

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار