وەزارەتی نەوتی عێراق چەند پاڵاوگەیەک درووستدەکات
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
لەلێدوانێکدا وەزیری نەوتی عێراق هەلی وەبەرهێنان لە ژمارەیەك لە پاڵاوگەكاندا رادەگەیەنێت کە یەكێكیان لە كەركوك دەبێت.
لەوبارەیەوە حیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، وەزارەتەكەی پلانی پەرەپێدانی كەرتی وزەی هەیە و لەو چێوەیەشدا لە داهاتوودا ژمارەیەك هەلی وەبەرهێنان لە پاڵاوگەكانی باكوور و ناوەڕاست و باشوور رادەگەیەنێت.
بەپێی ئەوە وەزیری نەوت بڵاویکردەوە پاڵاوگەی (عەمارە) لە پارێزگای میسان هەیە بە توانای 150 هەزار بەرمیلی رۆژانە.
هەروەها پاڵاوگەی (موسەنا) بە توانای 100 هەزار بەرمیلی رۆژانە و پاڵاوگەی (كەركوك) بە توانای 100 هەزار بەرمیلی رۆژانە.
بابهتی پهیوهندیدار