ئیسرائیل  ڕێگری لە بەرپرسێکی بەریتانیا کرد بچێتە ناو مزگەوتی ئەقسا

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

هێزە ئەمنیەکانی ئیسرائیل بۆ ماوەی نیوکاتژمێر ڕێگریان کرد لەوەی جێگیری وەزیری دەرەوەی بەریتانیا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لۆرد ئەحمەد تاریق بچێتە ناو مزگەوتی ئەقسا لە قودس.

لە میانەی سەردانەکەیدا بەمەبەستی بەسەرکردنەوە وسەردانیکردنی شوێنە دێرینەکانی ئیسرائیل، لۆرد تاریق ئەحمەد لە لێدوانێکیدا بۆ بی بی سی ڕایگەیاندووە، بەمەبەستی ئەمنی و پشكنین هێزە ئەمنیەکانی ئیسرائیل بۆماوەی ٣٠ خولەک ڕایانگرتووە تاوەکو مۆڵەتی پێبدەن بۆ چوونە ناو مزگەوتی ئەقسا، هاوکات ڕاشیگەیاند گرنگ سەردانیکردنی شوێنە پیرۆزەکانە.

لۆرد ئەحمەد تاریق دوای سەردانیکردنی شوێنە دێرین وپیرۆزەکانی ئوردن وێنەکانی گەشتەکەی بڵاوکردەوە، لە تویتێکیشدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئیسرائیلدا دەرکەوت.

هاوکات، بەرپرسانی بەریتانیا ڕایانگەیاند کە پێشتر بەرنامەی گەشتەکەی ئەو بەرپرسە بەریاتانیە ئامادەکراوە، بەڵا دیارە ئەم کارە ڕێگە پێنەدراوە.

لەگەڵ ئەوەشدا لە میانەی کۆبونەوەکانی لەگەڵ بەرپرسانی ئیسرائیل، لۆرد ئەحمەد لەگەڵ بەرپرسانی ئیسرائیل تاوتێی پەیوەندیەکانی نێوان هەردوو وڵاتیان کرد وهاوکات پرسی ئێرانیشیان گەنگەشە کرد.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار