٧١٪ی خەڵکی تورکیا: ئابوری تورکیا زیاتر دەرووخێت

2 ساڵ لەمەوپێش



بەگوێرەی راپرسیەک، زۆربەی هاوڵاتیانی تورکیا لە داهاتووی ئابوری وڵاتەکەیان نیگەران و دەڵێن، ئابوری وڵاتەکەیان زیاتر دەرووخێت.

کۆمپانیای (پی دەبلیۆ سی) و (ئیپسۆس) پێکەوە راپرسیەکیان لەبارەی ئابوری تورکیا ئەنجامداو. بەگوێرەی راپرسیەکە لە ساڵی ٢٠٠٦ەوە تاوەکو ئێستا یەکەمجارە، هاوڵاتیانی تورکیا بەم ئەندازەیە بەهۆی دۆخی ئابوریەوە بێهیوان.

راپرسیەکە ئاشکرای کردووە کە ٧١٪ی هاوڵاتیان هیوایان نەماوە کە ئابوری تورکیا باش ببێت و دەڵێن، خراپتر دەبێت.

دوو رۆژ لەمەوبەریش دەزگای ئامارەکانی تورکیا، ئاماری بێکاری لەو وڵاتەدا بلاوکردەوە و بەگوێرەی ئامارەکە، لە تورکیا و باکوری کوردستان، سێ ملیۆن و ٥٧٦ هەزار کەس بێکارن.

کۆمپانیای میترۆپۆلی تورکیش کە تایبەتە بە ئامار و لێکۆلینەوەکان، چوار ئەم مانگە راپرسیەکی بە بەشداری دوو هەزار و ٧٧ کەس لە ٢٨ پارێزگای تورکیا و باکوری کوردستان لەبارەی رێژەی هەڵاوسان ئەنجام دابوو.

بەگوێرەی ئامارەکە: ٤٧.٥٪ی بەشداربووان پێیان وابووە کە رێژەی هەڵاوسان لەو وڵاتە زیاترە لە ١٧٠٪. هەروەها ١٨.٨٪ی بەشداربووان پێیان وابووە کە رێژەی هەڵاوسان گەیشتووەتە نزیکەی ١٧٠٪.

٢٤.٢٪ی بەشداربووان وتوویانە رێژەی هەڵاوسان ٨٤٪ی تێپەڕ کردووە و ٩.٥٪ی بەشداربووانیش رایانگەیاندووە کە نازانن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار