دوو جادووگەر لە موسەننا 841 کەسیان هەڵخەڵەتاندووە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لەڕاگەیەندراوێکدا دەزگاى ئاسایشى نیشتمانیى عێراق ڕایگەیاندووە دوو کەسیان لە پارێزگاى موسەننا دەستگیر کردووە کە جادووگەر بوون و 841 کەسیان، کە هەندێکیان ئافرەتن، بەناوی جادووکردنەوە فریوداوە.

 

بەپێی راگەیێندراوێکی دەزگاى ئاسایشى نیشتمانیى عێراق کە شەوی 11-01-2023 بڵاوکراوەتەوە، ئاشکرایکرد، بە فەرمانى دادوەر دوو کەسیان لە پارێزگاى موسەننا دەستگیر کردووە کە لە بەرامبەر وەرگرتنى پارە جادوویان کردووە.

بەگوێرەى دەزگاکە، ئەو دوو کەسە 841 کەسیان لە رێگەى تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە فریوداوە و بڕى 50 ملیۆن دیناریان لەو رێگەیەوە دەستکەوتووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار