عەلی ڕەزا ئەکبەری به‌تۆمه‌تی "سیخوڕیکردن بۆ بەریتانیا" له‌ سێداره‌درا

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئێران عەلیڕەزا ئەکبەری، جێگری وەزیری پێشووتری بەرگریی وڵاتەکەی کە خاوەن وڵاتینامەی بەریتانی و ئێرانی بوو، بە "تاوانی سیخوڕیکردن بۆ بەریتانیا" لە سێدارەدا. 

عەلی ڕەزا ئەکبەری، جێگری وەزیری پێشوی بەرگریی ئێران كه‌ تۆمەتباربو بە "سیخوڕیکردن بۆ بریتانیا"دوای دەستگیرکردنی به‌یانی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌ لەسێدارە درا.

عەلیڕەزا ئەکبەری لە ساڵی 2019 دەستگیرکرا و تۆمەتی "سیخوڕیکردن بۆ بەریتانیا"ـی درایەپاڵ؛ تۆمەتێک کە خۆی رەتیکردووەتەوە، لەسەر ئه‌و بنه‌مایه‌ش دوای ئه‌وه‌ی دۆسیه‌كه‌ی چوه‌ته‌ دادگا و دانیشتنەکان بە ئامادەبونی پارێزەری تۆمەتبار بەڕێوەچون، بە پشتبەستن بە "بەڵگەنامە ڕەواکان"ی ناو دۆسیەکە، سزای له‌سێداره‌دانی بۆ ده‌رچو، ئه‌وه‌ش بەهۆی تاوانی سیخوڕی بۆ ئینگلتەرا.

هاوکات میدیای بەریتانی پێشتر تۆمارێکی دەنگیی ئەکبەرییان بڵاوکردبووەوە کە تێیدا دەڵێت، ئەشکەنجەدراوە و ناچارکراوە لە بەردەم کامێرا دان بە هەندێ تاواندا بنێت کە نەیکردوون ،عەلیڕەزا ئەکبەری لەو تۆمارە دەنگییەدا دەڵێت، چەند ساڵێک لەمەوبەر لە دەرەوە ژیاوە و لە لایەن یەکێک لە دیپلۆماتە باڵاکانی ئێرانەوە کە لە گفتوگۆ ئەتۆمییەکاندا رۆڵی هەبووە، بانگهێشت کراوە بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە بۆ ئێران. دوای ئەوەی گەیشتووەتە ئێران، بە گوتەی خۆی، تۆمەتبارکراوە بەوەی کاتێک پۆستەکەی هەبووە زانیاریی نهێنیی هەستیاری لە عەلی شەمخانی، سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاساییشی نیشتمانیی ئێران وەرگرتووە و داویەتی بە بەریتانییەکان.

هەروەها سێ رۆژ له‌مه‌وبه‌ر مەریەم هاوسه‌ری عەلی رەزا ئەکبەری رایگه‌یاندبو، كۆماری ئیسلامی ئێران ئامادەکاریی بۆ لەسێدارەدانی عەلی ڕەزا دەکات، گوێزراوەتەوە بۆ زیندانی تاکەکەسی کە ئەوەش ئاماژەیەکە بۆ لەسێدارەدانی.

ئەمەشلەکاتێکدایە،11ی ئه‌م مانگه‌ش، جەیمس کلیڤەرلی، وەزیری دەرەوەی بریتانیا لە تویتێکدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی نوسیوبو، "پێویستە ئێران لەسێدارەدانی عەلی ڕەزا ئەکبەری هاوڵاتیی بریتانی- ئێرانی رابگرێت و دەستبەجێ ئازادی بکات"، به‌ڵام ئێران داواكه‌ی په‌سه‌ندنه‌كرد و به‌یانی ئه‌مڕۆش له‌ سێداره‌یدا.

 

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار