سعودیە ئامادە نییە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئێران ئاسایی بکاتەوە

ئێران: دانوستانەکانی بەغداد لە نێوان ریاز و تاران هەنگاوی باش بون

کۆنگرەی رۆژنامەوانی وەزیریی دەرەوەی ئێران لە لوبنان

2 ساڵ لەمەوپێش



ئێران رایگەیاند؛ سەرەڕای خواستی وڵاتەکەیان بەڵام سعودیە ئامادە نییە پەیوەنديیەکان لەگەڵ تاران ئاسایی بکاتەوە .

حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی لە بەیروت-ی پایتەختی لوبنان رایگەیاند؛ تا ئێستا لە بەغدا پێنج کۆبوونەوەیان لەگەڵ سعوودیە ئەنجام داوەو ئامادە پەیوەنديیە دیپڵۆماسییەکانیان ئاسایی بکەنە.

ئەمیرعەبدوڵڵاهیان وتویەتی؛ دانوستانەکانی تاران لەگەڵ ریاز لە بەغدا هەنگاوی ئەرێنی بون بۆ ئاسیی بونەوەی پەیوەندییەکانی تاران و ریاز بەڵام  تا ئێستا سعوودیە ئامادە نییە پەویوەندییەکانیی ئاسایی بکاتەوە.

وەزیری دەرەوەی ئێران جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە لە دانوستانەکانی بەغداد سەرەڕای تاوتوێی پەیوەنديیە دوقۆڵییەکانیان لە ئاستی ئەمنییدا تاران و ریاز گفتوگۆیان کردوە.

لە ساڵی 2016 دوای ئەوەی سعودیە نمر باقر ئەمین ئەلنمر، زانای شیعەی لە وڵاتەکەی لەسێدارە دا باڵیۆزخانەکەی لە تاران و کۆنسوڵگەرییەکەی لە مەشهەد لە لایەن لایەنگرانی توندڕەوی کۆماری ئیسلامی ئێران هێرشی کرایە سەر و سوتێنران لە بەرامبەریشدا سعودیە کۆتایی بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئێران هێنا.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار