بەهای بیتکۆین دوای دوو مانگ بەرز دەبێتەوە

بیتکۆین دوای لەدەستدانی مێژویی بەهاکەی دەستی بە بەرزکردنەوە کردوە

دراوی ئەلیکترۆنی بیتکۆین

2 ساڵ لەمەوپێش



جارێکی دیکە بەهای دراوی ئەلیکترۆنیی بیتکۆین روی لە بەرزبونەوە کرد و بەهاکەی بەرێژەی 5% بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینی.

جیاواز لە دراوە ئەلیکترۆنییەکانی دیکە بەهای بیتکۆین روی لە بەرزبونەوە کرد و بەرزترین ئاستی لەماوەی زیاتر لە دو مانگی رابردودا تۆمارکرد بەهای هەر بیتکۆینێک دەگاتە تا کاتژمێر (16:50) بە کاتی هەرێمی کوردستان گەیشتە زیاتر لە 20 هەزار و 889 دۆلاری ئەمریکی.

ئەمە لەکاتێکدایە کە لە سەرەتای مانگی 11ی ساڵی رابردوەوە بەهای بیتکۆین دابەزینێکی کەموێنەی بەخۆیەوە بینی و بەوهۆیەشەوە پلاتفۆڕمی (ئێف تی ئێکس) مایەپوچبونی خۆی راگەیاند.

بەرزبونەوەی بەهای بیتکۆین هاوکاتە لەگەڵ بەرزبونەوەی پێنوێنی پشکی کۆمپانیاکانی بواری تەکنەلۆژیا لە بۆرسەکانی جیهاندا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار