هەدەپە و هاوپەیمانەکانی لە ئەستەنبوڵ گەورەترین کۆبونەوەی جەماوەری بەڕێوەدەبەن
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوپەیمانی رەنج و ئازدیەکان، لە گۆڕەپانی کارتاڵی ئەستەنبوڵ گەورەترین کۆبونەوەی جەماوەری خۆیان بە دروشمی ' رێگری لە شەڕ، هەژار و فشارەکان بگڕین و پێکەوە بیگۆڕین' کاتژمێر یەکی دوای نیوەڕۆ دەست پێکرد.
هاوسەرۆک، پەرلەمانتار، ئەندام و بەڕێوەبەر و لایەنگرانی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)، پارتی رەنج (ئەمەپ)، پارتی کرێکارانی تورکیا (تیپ)، پارتی ئازادی کۆمەڵگا (توپ)، پارتی بزوتنەوەی رەنجدەران ( ئەهەپ) و فیدراسیۆنەکانی ئەنجومەنە سۆسیالیستەکان (سەمەفە)، لە گۆڕەپانەکە کۆبونەوە و کۆبونەوە جەماوەریەکە بە جۆش و خڕۆشەوە بەردەوامە.
بە جلوبەرگی کوردی و جلوبەرگی تایبەت بە هاوڵاتیانی دەریای ڕەش، لایەنگرانی هاوپەیمانی رەنج و ئازادیەکان بە گوێگرتن لە موزیک و گۆرانی هەڵدەپەڕن و بە هەزاران کەس پێکەوە دروشمی 'دەیگۆڕین' دەڵێنەوە.
جەماوەر بە جۆش و خڕۆشەوە پێشوازیان لە پەروین بوڵدان و میدحاد سانجار هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) کرد.
سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ تویتێکی لەبارەی کۆبونەوە جەماوەرەیەکە بڵاوکردەوە رایگەیاند، ئەمڕۆ دەردەکەوێت کە کێ دادەخرێت، هەدەپە یان ئاکەپە.
هاوکات گۆرانی (ئێمە رەنجدەرین)کە هاوپەیمانی رەنج و ئازادیەکان رێکی خستووە،گۆرانیەکی نوێیە لە سەلاحەدین دەمیرتاشەوە بۆ کۆبونەوە جەماوەریەکەی ئەمڕۆی شاری ئەستەنبوڵ،هونراوە و موزیک لەلایەن دەمیرتاشەوە ئامادە کراوە و سەرەتای گۆرانیەکە بە دەنگی دەمیرتاش دەست پێ دەکات.
لەم لینکە بینەری گۆرانییەکە بە: گۆرانی ئێمە ڕەنجدەرین