باڵیۆزخانه‌ی چین كارپێكردنی شه‌ش وێستگه‌ی كاره‌بای له عێراق راگه‌یاند
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
باڵیۆزخانەی چین لە عێراق رایگەیاند، شەش وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبایان لە عێراق خستووەتەکار و لە بەرنامە لە پێشینەکانی عێراقیش کارکردنە بەگوێرەی رێکەوتننامەی نێوانیان لەگەڵ چیندا.
سوی وی باڵیۆزی چین له عێراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه رایگه‌یاند، حكومه‌تی وڵاته‌كه‌ی پابه‌نده به‌و رێككه‌وتنانه‌ی كه له‌نێوان به‌یجین و به‌غدا-دا واژۆكراون و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا شه‌ش وێستگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با كه له‌لایه‌ن ستافێكی چینیه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێن، ده‌ستیان به‌كاركردن كردوه و بڕێكی زۆر كاره‌با بۆ عێراق دابین ده‌كه‌ن.
تساوی باسی لەوەشکرد، ئاسانکاری لەنێوان هەردوو وڵات‌دا لەپێناو وەبەرهێنان و هاوکاری لەنێوان هەردوولا لە بوارەکانی ئەندازیاری و پەیوەست بەژیان کراوە، بۆ ئەو مەبەستەش حکومەتی چین توانیویەتی شەش وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبا لە عێراقدا بکاتەوە کەلەلایەن کۆمپانیا چینییەکانەوە بەکار دەخرێن و بەڕێوەدەبرێن.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "پێشكه‌وتنێكی باش له پرۆژه‌ی قوتابخانه چینییه‌كان له عێراقدا هه‌یه، به‌وپێیه‌ی به‌سه‌ر پارێزگاكاندا دابه‌شكراوه و ڕێژه‌ی ته‌واوكردنی تێدا جیاوازه، ئه‌مه جگه له بونی جۆره جیاوازه‌كانی قه‌رز، كه قه‌رزی بازرگانییه، دامه‌زراوه‌كان، و قه‌رز له‌سه‌ر ئاستی حكومه‌ت له‌لایه‌نوڵاته‌كه‌مانه‌وه بۆ عێراق فه‌راهه‌مكراوه".