به‌ره‌ى مالیکی: چاومان له‌سه‌ر یه‌کێتى و پارتیه‌

6 ساڵ لەمەوپێش



سهروهر خهلیل

دهوڵهتى یاسا رایدهگهیهنێت کهئیمزاى 153 ئهندام پهرلهمانیان کۆکردووهتهوهو لهکاتى ئیمزا کردنهکهشدا وێنهى پهرلهمانتارهکهیان گرتووه راشیدەگەیەنێت کە چاویان له‌سه‌ر یه‌کێتى و پارتیه‌ بۆ درووستکردنی گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی.

ئهو سهرکردهیه ئاماژه بۆ ئهوهش دهکات، نهوهى نوێ چووهته پاڵ هاوپهیمانى نهسڕو یهکێتى و پارتى و گۆڕان و یەکگرتوو و کۆمەڵ و هاوپهیمانى بۆ دیموکراسى و دادپهروهریش تائێستا نهچوونهته هیچ بهرهیهکهوه

سهعد موتهڵیبى سهرکردهیهکى دهوڵهتى یاسا به هاوڵاتی وت  «ئیمزاى 153 ئهندام پهرلهمانیان کۆکردووهتهوهو جیا لهوهش ئیمزاى وێنهى ههر یهکێک لهو پهرلهمانتارانهیان گرتووه لهکاتى ئیمزاکردندا».

وتیشى «ئهو ژمارهیهى که هاوپهیمانى نهسڕو هاوپهیمانهکانى پێشکهشیان کردووه راست نیهو زێدهڕۆیى تێدایه، چونکه بهشێک لهپهرلهمانتارهکانى ئهوان هاتوونهته پاڵ ئێمه، لهڕاستیدا ئهگهر ئێمه ئیمزا ساختهکراوهکان و ئهو کهسانه ئهژمار بکهین که لههاوپهیمانێتى نهسڕو هاوپهیمانهکانى کشاونهتهوه، ئهوا ژمارهى پهرلهمانتارهکانى ئهوان دهبێته 116 تا 120 پهرلهمانتار، بۆیه بهدڵنیاییهوه ئهوان 177 پهرلهمانتاریان لهگهڵدا نیه«.

جهختی لهوهشکردهوه نهوهى نوێ چووهته پاڵ هاوپهیمانێتى نهسڕو هاوپهیمانهکانی. باسی لهوهشکرد که ههریهکه لهیهکێتى و پارتى و گۆڕان و یەکگرتوو و کۆمهڵ و هاوپهیمانیش تائێستا خۆیان یهکلایى نهکردووهتهوه.

سهعد موتهڵیبى وتى «ههڵوێستى لایهنه کوردییهکان جێگهى داخه، چونکه ئهوان پێویست بوو رۆڵى بهرچاویان ههبووایه لهبونیادنانی دهوڵهتى نوێى عێراق بههاتنه پاڵى هاوپهیمانێتیهکهى دهوڵهتى یاساو هاوپهیمانهکانی، من پێشبینى دهکهم که روئیاى لایهنه کوردیهکان لهگهڵ روئیاى هاوپهیمانێتیهکهمان یهکبگرێتهوه«.

دوێنێ سێشهممه محه‌‌مه‌‌د عەلى زهینى بهتهمهنترین ئهندام پهرلهمان سهرکردایهتى یهکهم دانیشتنى خولى چوارهمى پهرلهمانى عێراقی کردو دانیشتنهکهى ههڵگرت بۆ 15ى ئهیلول، ئهمهش لهپێناو ڕێگهخۆشکردن بۆ لیسته براوهکان و رێککهوتن لهسهر دهستهى سهرۆکایهتى پهرلهمان، لایهنهکانیش چاوهڕوانى دادگاى فیدڕاڵى عێراقن بۆ یهکلاکردنهوهى ئهوهى کام لهو دوو هاوپهیمانێتییه گهورهترین کوتلهى پهرلهمانین.

نهسار روبهیعى سهرکرده لهڕهوتى حیکمه که بهشێکه لههاوپهیمانێتیهکهى حهیدهر عهبادى و هاوپهیمانهکانى جهخت لهوه دهکاتهوه که ئهوان لهپێکهێنانى گهورهترین کوتلهى پهرلهمانى پشتیان بهبڕیارێکى ساڵى 2010ى دادگاى فیدڕاڵى عێراق بهستووه کهکار بهئیمزاى سهرۆکى لیسته براوهکانى ههڵبژاردن دهکات، لهپێکهێنانى گهورهترین کوتلهى پهرلهمانی.

نهسار روبهیعى به هاوڵاتی وت «من قسه لهسهر هاوپهیمانێتیهکهى دهوڵهتى یاساو هاوپهیمانهکانى ناکهم، چونکه هاوکارو هاوپیشهى ئێمهن، بهڵام ئێمه پشتمان بهیاساو بڕیارى دادگاى ئیتیحادى بهستووه«.

ئهوهى که تائێستا بهدیدهکرێت زۆرینهى لایهنه کوردیهکان بێلایهنیان ههڵبژاردووه لهنێوان ئهو دوو بهرهیهى که بهبهرهى ئهمهریکاو ئێران ناسراون، بهڵام لهدواجاردا کورد دهبێت خۆى یهکلایی بکاتهوه.

سهعد موتهڵیبى سهرکردهیهکى دهوڵهتى یاسا ئاماژهى بهوه کرد که حزبه سهرهکییه کوردییهکان (یهکێتى و پارتى) رەتیکردەوە خۆیان یهکلایى کردبێتهوه لهچوونه پاڵ هیچ کام لهدوو جهمسهره ناکۆکه، بهڵام وتى «ئێمه لههاوپهیمانێتی کردن لهگهڵ لایهنه کوردییهکان پشت بهدوو حزبه سهرهکییهکه دهبهستین و بۆ ئهم مهبهستهش گفتوگۆکان بهردهوامن بۆ رێککهوتن لهگهڵیاندا».

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار