ئێران نرخی نەوت و سوتەمەنی لە سەر سوریا بۆ دوو هێندە بەرز دەکاتەوە

رۆژنامەیەکی ئەمریکی فشارەکانی ئێران لەسەر سوریا ئاشکرا دەکات

2 ساڵ لەمەوپێش



رۆژنامەیەکی ئەمریکی ئاشکرای کرد؛ ئێران نرخی نەوت و ئەو سوتەمەنیانەی کە رەوانەی سوریای دەکات بۆ دو هێندە بەرز کردوەتەوە و داوای دیمەشق بۆ زیادکردنی هەناردەی سوتەمەنی رەت کردوەتەوە.

رۆژنامەی (وۆڵستریت جۆرناڵ)ی ئەمریکا بڵاوی کردوەتەوە؛ ئێران نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی بۆ سوریا گەیاندوەتە 75 دۆلار لە کاتێکدا پێشتر بۆ هەر بەرمیلێک نەوت تەنها 30 دۆلاری لەو وڵاتە وەرگرتوە.

بە پێی زانیاریی رۆژنامەکە، حەمید حسێنی سەرۆکی دەستەی بەڕێوبەرایەتی هەناردەکارانی نەوت و غاز و پتڕۆکیمیایی ئێران رایگەیاندوە؛ دۆخی وڵاتەکەیان باش نییە و پێویست ناکات بە نرخی هەرزان نەوت و سوتەمەنی رەوانەی سوریا بکرێت.

وۆڵستریت جۆرناڵ ئاماژەی بەوەش کردوە کە ئێران پێچەوانەی رابردو داوای لە سوریا کردوە پێشەکیی کڕینی نەوت و سوتەمەنیی رادەست بکات چونکە پێویستی بەو پارەیە هەیە و هاوکات رەتی کردوەتەوە هەنارەدەی سوتەمەنی بۆ وڵاتەکە زیاد بکات.

ئێران بەشی زۆری سوتەمەنیی سوریا دابین دەکات و تاران بە هاوپەیمانی سەرەکیی دیمەشق لەقەڵەم دەدرێت، رۆژنامەکەش نوسیویەتی: ئەگەر دۆخی کۆماری ئیسلامی ئێران بەهۆی ناڕەزایەتییەکان لەو وڵاتە بەرەو خراپیی بڕوات، سوریا قەیرانەکانی قوڵتر دەبێتەوە بە تایبەت قەیرانی سوتەمەنی کە یەکێکە لە کێشە سەرەکییەکانی دیمەشق.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار