بەڕێوبەری کۆمپانیایەکی زەبەلاحی نەوت نوێنەرایەتی دانوستانەکانی لوتکەی کەشوهەوای ئەمساڵ دەکات
نوێنەری ئەمساڵ بۆ دانوستانەکانی لوتکەی COP28 ناڕەزایی لێدەکەوێتەوە
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بۆ سەرۆکایەتی کردنی دانوستانەکانی لوتکەی کەشوهەوا cop 28 لە دووبەی، ئیمارات سوڵتان ئەلجابر سەرۆکی کۆمپانیایەکی گەورەی نەوتی “ ADNOC” دەسنیشانکردووە، ئەوەش ناڕەزایەکی زۆری چالاکوانانی کەشوهەوا وڕێکخراوە مەدەنیەکانی لێکەوتۆتەوە.
ڕێکخراوە مەدەنیەکان و چالاکوانانی کەشوهەوا داوایان کردووە سوڵتان ئەلجابر دەست لە پۆستەکەی بکێشێتەوە لە سەرۆکایەتی کردنی کۆماپانیای نەوتی ADNOC، چونکە ئەمە دژ یەکیە لەگەڵ هەڵوێستەکانی لە دانوستانی ڕووبەڕووبونەوەی گەرمبونی زەوی لە لوتکەی کەشوهەوای COP28 .
هاوکات نوسینگەی ئەلجابر ڕایگەیاندووە، کەوا سوڵتان ئەلجابر کە وەزیری پیشەسازی و تەکنەلۆژیای ئیماراتیشە، ئەمساڵ وەک ونوێنەری ئیمارات ئامادە دەبیت لە لوتکەی بۆ کەشوهەوا، هەروەها ڕاشیگەیاندووە ئەمساڵ ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە درووستکردنی هاودەنگی نێوان هەموو حوکمەتەکاندا لەسەر ئەو کۆنفرانسە.
سەرەڕای ناڕەزایی ڕێکخراو و چالاکوانەکانی کەشوهەوا، وتەبێژی ڕێکەوتننامەی نەتەوە یەکگرتوەکان هیچ لێدوانێکی لەو بارەیەوە نەداوە.
ئیمارات سێیەم گەورەترین بەرهەمهێنەری هاوپەیمانی نەوتی ئۆپیکە، لە ٣٠ی تشرینی دووەم هەتاوەکو ١٢ی کانوونی دووەم دانوستانەکانی کەشوهەوا دەکات بە نێوەندگیری نەتەوە یەکگرتوەکان، هاوکات ئیمارات یەکەم وڵاتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوو کە ڕێکەوتنی پاریسی قەبوڵ کرد وپابەند بوو بە گەیشتنە ڕێژەیەکی پاکی دەردانی گازی ژەهراوی.