ئەگەری دواخستنی هەڵبژاردنەکانی تورکیا لە ئارادایە

2 ساڵ لەمەوپێش



عومەر چەلیک وتەبێژی پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکەپە)ی دەسەڵاتداری تورکیا، رایگەیاند، دەکرێت هەڵبژاردنەکانی ئەو وڵاتە دوابخرێت.
عومەر چەلیک لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنووسیدا، باسی لە ئەگەری گۆڕانکاری لە وادەی هەڵبژاردنەکانی تورکیادا کرد و رایگەیاند، دەکرێت گۆڕانکاری رووبدات.

چەلیک وتی، " گۆڕانکاری ئەنجام دەدرێت، بەڵام پێناچێت هەڵبژاردنی پێشوەختە ئەنجام بدرێت، دەکرێت کە دوا بخرێت. باسی چەند وادەیەک دەکرێت. لە داهاتوودا کاتی هەڵبژاردن ئاشکرا دەکرێت.

بەگوێرەی یاسا، پێویستە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا ئەنجام بدرێن، بەڵام لە ئێستاوە ئامادەکاری پارتە سیاسیەکان دەستی پێکردووە.

هەر ئەمڕۆ عەلی باباجان سەرۆکی پارتی دیموکراسی و پێشکەوتن (دەڤا)، رایگەیاند کە دۆخی دەسەڵات خراپە و پێویستە ئۆپۆزسیۆن کاندیدی خۆی دیاری بکات، بۆ ئەوەی لەمە زیاتر کاتی خۆی بە فیڕۆ نەدات.

لەلایەکی دیکەوە، کۆمپانیای (ORC) ئەمڕۆ راپرسیەکی لەبارەی دەنگی پارتە سیاسیەکانی لە پارێزگای ئەستەنبوڵ بڵاوکردەوە.

بەگوێرەی راپرسیەکە، لەو پارێزگایەدا، هاوپەیمانی گەلی ئۆپۆزسیۆن دەتوانێت بە جیاوازی 10٪ی دەنگەکان، بەسەر هاوپەیمانی کۆماری دەسەڵاتدا سەربکەوێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار