ئاستی هەناردەی نەوت و غازی روسیا بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینیوە

روسیا بە بەرزکردنەوەی نەوت و غاز بانگەشەی وڵاتانی رۆژئاوا رەت دەکاتەوە

پاڵاوگەیەکی روسیا

2 ساڵ لەمەوپێش



ئاستی هەناردەی نەوت و غازی و بەرهەمە سوتەمەنییەکانی روسیا لە ساڵی 2022 بەراورد بە ساڵی 2021 بەرزببونەوە  تۆمار دەکات.

بە پێی ئەو داتایانەی سایتی (روسیا تودەی) بڵاویکردوەتەوە، ئاستی هەناردەی نەوت و غازی روسیا لە ساڵی 2022دا بەرێژەی %28 بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینیوە، ئەوەش بەراورد بە ساڵی 2021.

هەناردەی غازی سروشتی بەرێژەی ٪8 و نەوتی خاو ٪7 و بەرهەمەکانی بەنزین ٪4.3 زیادیان کردوە.

ئەمە لەکاتێکدایە کە لە ساڵی 2022دا روسیا هێرشی بۆ سەر ئۆکرانیا دەستپێکرد و وڵاتانی رۆژئاوا بانگەشەی ئەوەیان دەکرد کە سزایان بەسەر روسیادا سەپاندوە و لە رێگەی سازاکانەوە داهاتی نەوت و غازی روسیا سنوردار دەکەن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار