773 کاندیدى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستان له‌دڵه‌ڕاوکێدان

6 ساڵ لەمەوپێش



ئارا ئیبراهیم

کۆمسیۆنى باڵاى ههڵبژاردنهکانى ههرێم، دوێنێ سێشهممه بانگهشهى ههڵبژاردنى بۆ ههفتهیهک دواخست، ئهمهش لهسهر داواى بزووتنهوهى گۆڕان بوو کاتێک بهشێوهیهکى فهرمى لهکۆنگرهیهکى رۆژنامهوانیدا، ئهو داوایهى خستهڕوو، کاندیدهکانى ههڵبژاردنیش کهژمارهیان 773 کهسه توشى دڵهڕاوکێ بوون.

773 کاندید لهلیست و قهواره جیاوازهکان کاندیدکراون بۆ ههڵبژاردنى پهرلهمانى کوردستان و ململانێ لهسهر 111 کورسى پهرلهمانى کوردستان دهکهن، بهڵام تائێستا نازانن ئهو ههڵبژاردنهى که خۆیان بۆ کاندیدکردووه، له 30ى ئهیلول ئهنجامدهدرێت یاخود نا.

کۆمسیۆنى سهربهخۆیى ههڵبژاردنهکان و راپرسى ههرێم، ئاماژه بۆ ئهوه دهکهن، تائێستا نزیکهى 10 ملیار دیناریان له ئامادهکارییهکان بۆ ههڵبژاردنى پهرلهمانى کوردستان خهرجکردووه.ئەمە جگە لەوەی کاندیدەکان ئامادەکارییان کردوەو پۆستەریان چاپکردوەو هەروەها دووچاری دڵەڕاوکێ بوون.

مژده محهمهد، کاندیدى لیستى نهوهى نوێ بۆ ههڵبژاردنى پهرلهمانى کوردستان لهلێدوانێکدا به هاوڵاتی وت «ئێمه وهک کاندیدى نهوهى نوێ کێشه نیه بهلامانهوه کهههندێ پارهمان خهرجکردووه بۆ ئامادهکاریى بانگهشهى ههڵبژاردن، بهڵام ئهم پرسه توشى دڵهڕاوکێ و قهلهقى کردووین لهڕووى دهرونییهوه«.

ئهو کاندیدهى نهوهى نوێ رهخنهى لهو حزبانه ههبوو کهداواى دواخستنى ههڵبژاردن دهکهن وتى «عهیبهیه گۆڕان و هاوپهیمانى و یهکگرتوو داواى دواخستنى ههڵبژاردن دهکهن».

هاوکات لهتیف رهئوف، کاندیدى یهکگرتووی ئیلامى کوردستان بۆ ههڵبژاردنى پهرلهمانى کوردستان به هاوڵاتی وت «یهکلانهبونهوهى پرسى ههڵبژاردنى پهرلهمان تهنانهت لای هاوڵاتیهکى ئاسایش بووهته دودڵى و قهلهقى، ئێمهی کاندیدانیش له دڵهڕاوکێداین و کاتى ئهوه هاتووه پێمان بڵێن دهکرێت یاخود نا، ههرچهنده ئێستاش باس لهئهنجامدانى دهکرێت».

بڕیاردهرى کۆمسیۆنى سهربهخۆیى ههڵبژاردنهکان و راپرسى ههرێم، ئاماژه بۆ ئهوه دهکات تهنها دهسهڵاتى دواخستنى بانگهشهى ههڵبژاردنیان ههیه نهک دواخستنى ههڵبژاردن.

ئیسماعیل خورماڵى، بڕیاردهرى کۆمسیۆنى سهربهخۆیى ههڵبژاردنهکان و راپرسى ههرێم لهلێدوانێکدا به هاوڵاتی وت «قهلهقى کاندیدهکان پهیوهندى بهکۆمسیۆنهوه نیه، چونکه ئێمه تهنها دهسهڵاتى دواخستنى بانگهشهى ههڵبژاردنمان ههیه نهک دواخستنى ههڵبژاردن».

حکومهتى ههرێمى کوردستان 23 ملیار دینارى بۆ ههڵبژاردنى پهرلهمانى کوردستان تهرخانکردووه و  کۆمسیۆنى باڵاى  سهربهخۆیى ههڵبژاردن و راپرسى ههرێمى کوردستانیش سولفهى یهکهمیان وهرگرتووه که بڕهکهى 10 ملیار دینار بووه.

سهرچاوهیهک له کۆمسیۆنى ههرێم ئهوهى بۆ هاوڵاتی ئاشکراکرد «که زۆربهى ئامادهکارییهکان بۆ ههڵبژاردنى پهرلهمانى کوردستان تهواو کراوهو بهشى زۆرى ئهو 10 ملیار دیناره خهرجکراوه«.

دوێنێ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژادن و راپرسی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا وادەی دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بۆ ماوەی شەش رۆژ دوابخات. ئەمەش دوای ئەوە هات کەهەندێک لەحزبەکان بەو ئاراستەیەدا هەنگاویان نا.

شێروان زرار، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن رایگەیاند، بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی ئەنجومەنی کۆمیسیاران بڕیاردراوە دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ رۆژی سێشەممە 11-9-2018 دوابخرێت.

شێروان زرار کهوهک نوێنهرى کۆمهڵ ئهندامى ئهنجومهنى کۆمسیارانه دوێنێ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا به توڕهییهوه وتى» دهنگم بهدواخستنى نهدا». 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار