عه‌ره‌بی که‌رکوک ترسی له‌کورد هه‌یه‌و تورکمانیش له‌هه‌ردوکیان

جارێکى تر هەوڵی بێبەشکردنى کەرکوک دەدرێت لەهەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکان بەهۆى مەترسی له «بەهێزبوون»ی پێگەی کورد لەپارێزگاکه

6 ساڵ لەمەوپێش



سهروهر خهلیل

 ههریهکه لهپێکهاتهی عهرهب و تورکمان دژی ههڵبژاردنی ئهنجومهنى پارێزگاکانى کهرکوکن به پاساوی ئهوهى ژمارهى دانیشتوانى شارهکه لهدواى روخانى سهدام حسێن لهساڵى 2003 نزیکهى دوو هێنده زیادبووه. ههرچی لایهنی کوردییه بهتوندی دژی ههوڵهکانی دواخستنی ههڵبژاردنهکه دهوهستێتهوه.

بهپێی ههمواری یاسای ههڵبژاردنی ئهنجومهنی پارێزگاکانی عێراق بڕیاره ههڵبژاردنی ئهنجومهنی پارێزگای کهرکوک هاوکات لهگهڵ ئهنجومهنی پارێزگاکانی تری عێراق له 30ی کانونی یهکهمی 2018 ئهنجامبدرێت، بهڵام لهئێستادا ههریهکه لهلایهنه سیاسیهکانى تورکمان و عهرهب دژى دهوهستنهوه.

مهعن محهمهد، ئهندامی کوتلهی عهرهبی لهئهنجومهنی پارێزگای کهرکوک به هاوڵاتی وت «ههڵبژاردنه پهرلهمانیهکهی 12ی ئایار وێنهی ئهوهی لای دهنگدهری عهرهبی دروستکرد که ههڵبژاردن ناتوانێت دۆخهکه بگۆڕێت، ههروهها کۆمهڵگهی عهرهبی ئاماده نییه بۆ ههڵبژاردن، بۆیه ئێمه داوای دواخستنی ههڵبژاردنی ئهنجومهنی پارێزگامان کرد».

کوتلهی عهرهبی داوای کردوه ههڵبژاردن دوابخرێت بۆ ماوهی شهش مانگ، پاساویشیان ئهوهیه که بهپێی ماددهی 37ی یاسای ههڵبژاردن پێویسته تۆماری دهنگدهران وردبینی بۆ بکرێت و دواتر ههڵبژاردن ئهنجامبدرێت.

مهعن محهمهد «ئێمهش ههڵبژاردنێکی شهفافمان دهوێت که ههمووان تێیدا بهشدار بن بهبێ ئهوهی هیچ گومانێکیان ههبێت».

ئهمه لهکاتێکدایه لهدوای رووداوهکانی 16ی ئۆکتۆبهر پهرلهمانی عێراق به رهزامهندی نوێنهری پێکهاتهکانی کهرکوک بڕیاریدا ههڵبژاردن لهئهنجومهنی پارێزگای کهرکوک ئهنجامبدرێت، بهڵام دوای راگهیاندنی ئهنجامی ههڵبژاردنهکانی 12ی ئایار پێکهاتهی عهرهب و تورکمان دژی ئهنجامدانی ئهو ههڵبژاردنه وهستانهوه.

پێکهاتهی عهرهبی جهخت لهوه دهکاتهوه که ئهنجومهنی ئێستای پارێزگای کهرکوک «نوێنهرایهتی راستهقینهی» پێکاتهی عهرهبی شارهکه ناکات، بهوپێیهی لهههڵبژاردنهکانی ساڵی 2005دا پێکهاتهی عهرهبی بایکۆتی ههڵبژاردنهکانی کرد، لهدوای ساڵی 2005یشهوه ههریهکه لهپێکهاتهی عهرهبی و تورکمانی دژی ههر ههوڵێک وهستاونهتهوه بۆ ئهنجامدانی ههڵبژاردنی ئهنجومهنی پارێزگاکه، بهو هۆیهشهوه هاوڵاتیانی شارهکه بێبهش بوون لهههڵبژاردنی ئهنجومهنی پارێزگا و ئهو ئهنجومهنه‌‌ی ئێستاش ههیه لهڕێی ههڵبژاردنی ساڵی 2005وه پێکهاتووه.

لای خۆیهوه یاسین عیزهددین، جێگری لێپرسراوی مهڵبهندی کهرکوکی یهکێتی، جهخت لهوه دهکاتهوه که دژایهتیکردنی عهرهب و تورکمانهکانی شارهکه بۆ ئهنجامدانی ههڵبژاردنی پارێزگاکه، بۆ مهترسی ئهو دوو پێکهاتهیه دهگهڕێتهوه لهبههێزبوونهوهی پێگهی کورد لهپارێزگاکه.

ئهو دهڵێت «لیستی برایهتی کهرکوک پداگره لهسهر ئهنجامدانی ههڵبژاردن لهکاتی خۆیدا، ههڵوێستی کورد و یهکێتی روونه لهم بارهیهوهو سوورین لهسهر ئهوهی ههڵبژاردن لهکاتی خۆیدا بکرێت، بهڵام لهبهر ئهوهی عهرهب سوودمهنده لهو دۆخهی ئێستای شارهکه بۆیه ههوڵدهدهن ئهم دۆخه درێژه بخایهنێت بۆ ئهوهی زیاتر سوودمهند بن»

ئهمه لهکاتێکدایه بهپێی ههمواری یاسای ههڵبژاردنی یاسای ئهنجومهنی پارێزگاکان، پێویسته شهش مانگ دوای ئهنجامدانی ههڵبژارنهکان وردبینی بۆ تۆماری دهنگدهران بکرێت، لایهنی تورکمانیش ئهو وردبینییه بهبێ کهڵک ناو دهبات.

نهجات حوسێن ئهندامی کوتلهی تورکمانی لهئهنجومهنی پارێزگای کهرکوک پهسهندکردنی ههڵبژاردنی ئهنجومهنی پارێزگای کهرکوک لهگهڵ پارێزگاکان و رازیبوونی نوێنهرانی تورکمان لهپهرلهمانی عێراق بهو یاسایه بهبازرگانیکردن بهمیللهتی تورکمان دهزانێت.

ئهو جهخت لهوه دهکاتهوه «لهماوهی ساڵانی رابردوو گۆڕانکارییهکی زۆر لهڕێژهی دانیشتووانی کهرکوک کراوهو بهجۆرێک لە 850 ههزار کهسهوه بووهته ملیۆنێک و 600 ههزار کهس، ئهمهش رێژهیهکی زۆرهو کێماسییهک بوونی ههیه، بۆیه ئێمه داوای وردبینیمان کرد لهتۆماری دهنگدهران بۆ ئهوهی دڵنیابین ئهو ژمارهیه بهڕاستی خهڵکی کهرکوکن یاخود نا، ئهگهر خهڵکی کهرکوک بوون ئهوه با ههڵبژاردن بهپێی یاسا گشتگیرهکه ئهنجامبدرێت ئهگهر نا پێویسته رێوشوێنی تر بگیرێته بهر».

لهدواى ههڵبژاردنى ئهنجومهنى پارێزگاکان له ساڵى 2005، کهرکوک له ههڵبژاردنهکانى تری ئهنجومهنى پارێزگاکاندا بهشداری پێنهکراوه، بههۆى ئهو ململانێ و کێشه کهڵهکهبوانهى لهپارێژزگاکهدا ههن، ئهگهر ههڵبژاردنى ئهنجومهنى پارێزگاکانى عێراق که لهکۆتایی ئهمساڵ بهرێوهدهچێت لهکهرکوک ئهنجامنهدرێت، ئهو ئهنجومهنهى کهئێستا ههیه تهمهنى درێژدهبێتهوه بۆ 17 ساڵ.

ئهنجومهنی پارێزگای ئێستا، که لهدوای رووداوهکانی 16ی ئۆکتۆبهرهوه کارهکانی ههڵپهسێردراون له 41 ئهندام پێکدێت که 26 ئهندامیان نوێنهرایهتی لیستی برایهتی کهرکوک دهکهن و هەشت کهسیشیان نوێنهری کوتلهی تورکمانی و شەش کهسیشیان لهکوتلهی عهرهبین لهگهڵ یەک ئهندامی سهربهخۆی مهسیحی.

یاسین نایشارێتهوه که حزبه کوردییهکان ههمان ههڵوێستی یهکێتییان ههیه، بهڵام وهک خۆی دهڵێت «ئهو ههڵوێسته نهکراوهته کردار که دهبێت گوشاری مهدهنی بکات و خۆپیشاندان بکات و داوای ئهنجامدانی ههڵبژاردنهکهو بهرگرتن لهو سیاسهتهی رووبهڕووی کهرکوک بووهتهوه، شاڵاوی تهعریب بهردهوامه و هێرش دهکرێته سهر دامو دهزگاکان و ئهوهی کورده ههڕهشهی لێدهکرێت، نابێت کورد ئهوه قبوڵ بکات».

بهرپرسهکهی یهکێتی  دهڵێت «عهرهب و تورکمان داوایان کرد ههڵبژاردنی ئهنجومهنی کهرکوک لهگهڵ پارێزگاکانی تر ئهنجام بدرێت چونکه لایان وابوو که کورد رووخاوه، وایان دهزانی کهکورد سێ کورسی دههێنێت بهڵام که لهههڵبژاردنی پهرلهمانی عێراق بینییان که کورد کورسی زۆری هێناوه ئێستا پهشیمان بوونهتهوه و مهبهستیانه پێگهی کورد لاواز بکهن و بۆ تۆڵهکردنهوه هاتوون».

بهڵام مهعن رهتیکردهوه که داوای دواخستنی ههڵبژاردن لهلایهن عهرهبهوه بۆ دژایهتیکردنی بههێزبوونی پێگهی کوردی شارهکه بێت و دهڵێت «مهبهست لهو داوایه پێدانی کاته بهو لیژنهیهی که بۆ وردبینی کردنی تۆماری دهنگدهران پێکهاتووه، ههروهها بۆ گهڕانهوهی ئاوارهکان و راستکردنهوهی باری دهروونی دهنگدهر بۆ ئهوهی بهبێ گومان و دڵهڕاوکێ بچێت بۆ دهنگدان».

مهعن دهڵێت «پرسی ئهوهی که عهرهب و تورکمان مهترسییان لهبههێزبوونهوهی پێگهی کورد ههیه دوای ئهنجامدانی ههڵبژاردنهکه ههرگیز باس نهکراوه، بهڵام ئێمه سوورین لهسهر ئهنجامدانی ههڵبژاردنێکی پاک و بێگهرد که ههموو حزبه سیاسیهکان بهشداری تێدا دهکهن».

بهڵام ئهندامه تورکمانهکهی ئهنجومهنی پارێزگا جهخت لهوه دهکاتهوه که «ئهگهر کوردهکان پێیانوابێت که مهترسیمان ههیه لهزیادبوونی ههژموونی کورد، بهڵێ مهترسیمان ههیه، لهوانهیه  لەسەدا 90ی ئهو رێژهیه له برا کوردهکانن، ئێمه ناڵێین ئهوان خهڵکی کهرکوک نین، بهڵام پێویسته بیسهلمێنن که خهڵکی کهرکوکن بۆ ئهوهی بهشداری بکهن لهههڵبژاردن».

وتیشی» جگه لهوه لهماوهی ههشت مانگی رابردوودا لهوانهیه دهیان ههزار عهرهب هاتبێتنه کهرکوک، ئهوانیش پێویسته بیسهلمێنن که خهڵکی کهرکوکن بۆ ئهوهی بهشداری بکهن لهههڵبژاردن، ئهگهرنا ئێمه خهڵکی رهسهنی کهرکوک دهبینه کهمینه«.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار