بەهای دۆلار بەرامبەر تمەن بەردەوامە لە بەرزبونەوە
زێڕ لە ئێران بەرزترین نرخی مێژویی تۆمار دەکات
2 ساڵ لەمەوپێش
جارێکی دیکە بەهای تمەن بەرامبەر دۆلار دابەزینی بەخۆیەوە بینی و بەهای هەر دۆلارێک گەیشتە نزیکەی 43 هەزار تمەن.
ئەمڕۆ چوارشەممە لەگەڵ داخستنی بازاڕەکان لە ئێران بەهای هەر دۆلارێک لەو وڵاتە گەیشتە 42 هەزار 700 تمەن و یەک یۆرۆ بە 46 هەزار و 570 تمەن مامەڵەی پێوەکرا بەوەش لە هەفتەیەکدا بەهای دۆلار نزیکەی 4% بەرز بوەتەوە.
نرخی یەک گرام زێڕ لە ئێران گەیشتە دو ملیۆن و 13 هەزار تمەن کە بە بەرزترین نرخی مێژویی زێڕ لە وڵاتەکە لەقەڵەم دەدرێت.
پیشبینی دەکرێت بە پەسندکردنی چوارەم قۆناغی سزاکانی سەر کۆماری ئیسلامی ئێران لە لایەن پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا، دابەزینی بەهای تمەن و بەرزبونەوەی نرخی زێڕ لە وڵاتەکە بەردەوام بێت.
بابهتی پهیوهندیدار