ئەلمۆنیتۆر: دوای سەردانەکەی برێت مەکگۆرک، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێرانی کۆبۆتەوە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

پێگەی ئەلمۆنیتۆر لە ڕپۆرتێکدا سەبارەت بە سەردانەکەی برێت مەکگۆرگ بۆ عێراق ڕایگەیاند دوای گفتوگۆكانی لەگەڵ برێت مەكگۆرگ, سەرۆك وەزیرانی عێراق لەگەڵ ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێرانی كۆبووەتەوە.
لە ڕاپۆرتەکەی مۆنیتەردا هاتووە محەمەد شیاع سودانی  سەرۆک وەزیرانی عێراق بەجیا نێردراوی باڵای ئەمریکا و ئێرانی بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی کێشەی دووقۆڵی پەیوەست بە هەردوو وڵاتەوە پێگەیشت و لەگەڵیان کۆبۆتەوە.
دەقی ڕاپۆرتەکەی مۆنیتەر:
ڕۆژی دووشەممە ڕێکخەری کۆشکی سپی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا برێت مەکگورک و ئیسماعیل قەعانی فەرماندەی هێزی قودسی ئێران هەردووکیان گەیشتنە بەغدا هاوکات گەیشتنیان لە هەمان ڕۆژداو کاتی سەردانەکەیان بووە جێگەی ئاماژە و پرسیار بەتایبەت بەهۆی ئەو کێشەو ناکۆکییانەی لە نێوان ئەمریکا و ئێران هەیە. 
محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە لەنووسینگەی خۆی پێشوازی لە مکگورک کردو بەپێی ڕاگەیاندنەکەی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران، کۆبوونەوەکە تیشکی خستە سەر پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئەمریکا.
ئەمەش پێش سەردانەکەی فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق دێت بۆ واشنتن لەمانگی شوبات بۆ کۆبوونەوەکانی لیژنەی باڵای هەماهەنگی ڕێککەوتننامەی چوارچێوەی ستراتیژی نێوان هەردوو وڵات.
سودانی دوای کۆبونەوەکەی لەگەڵ نێردراوەکەی ئەمریکا چاوی بە قاعانی کەوت ، ئەوەش لەكاتێكدایە كە چوارچێوەی هەماهەنگی گیرۆدەی دابەشبونی سیاسی بووەو, سەدریش خۆی بۆ گەڕانەوە ئامادە دەكات, ڕەنگە ئەمە حكومەتی سودانی دووچاری دۆخێكی خراپ بكات و پێگەی لەناوخۆ لاوازبكات.
هاوکات سودانی ڕۆژی یەکشەممە لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی واڵ ستریت جۆرناڵ ڕایگەیاند کە دژی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکایە .
وتیشی: "ئێمە پێمان وایە پێویستمان بە هێزە دەرەکییەکانە"
سودانی لەدیدارەکەیدا لەگەڵ مەکگورک تەئکیدی لەسەر سووربوونی حکومەتەکەی کردەوە بۆ بەهێزکردنی هەماهەنگی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و هەروەها ئەمریکاش
لە کۆبوونەوەکەدا، ئامۆس هۆچستین، ڕێکخەری تایبەتی سەرۆکایەتی ئەمریکا بۆ ژێرخانی جیهانی و ئاسایشی وزە ئامادەبوو. ئامادەبوونی هۆخستین پرسیارەکانی دەربارەی هۆکاری هەبوونی ئەو لە کۆبونەوەکەدا و ئامادە بونی لەگەڵ شاندەکە لەم کاتەدا دروست کرد.
ئەلمۆنیتەر لە سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە زانیویەتی کە ئامادەبوونی هۆچستین پەیوەندی بە هەوڵەکانی ئەمریکاوە هەیە بۆ هاندانی عێراق بۆ ئەوەی پرۆژەی گواستنەوەی گازی کوردی بۆ ئەوروپا بباتە پێشەوە، ئەمەش دوای ئەو قەیرانی وزەیە دێت کە بەهۆی شەڕی ڕووسیا لە ئۆکراینا دروستبووە.
هەروەها ساڵی ڕابردوو چەندین جار هێرش کرایە سەر کێڵگە غازییەکانی باکوری عێراق لەلایەن میلیشیا نەناسراوەکانەوە، ئەو هێرشانەش وەک کاردانەوەیەکی ئێران وهاوپەیمانەکانی  بۆ هەوڵی وەبەرهێنان لە ناوچەکەدا خوێنرایەوە ئێران بە فرۆشتنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بە مۆسکۆ لە شەڕدا هاوپەیمانی سەربازی لەگەڵ ڕووسیا پێکهێناوە.
مکگورک لەکۆبونەوەکەیدا لەگەڵ سودانی پشتیوانی وڵاتەکەی لەپرۆژەکانی حکومەتی عێراق لەکەرتی وزەو گەشەپێدانی ژێرخانی ئابووری و بەرەنگاربونەوەی گۆڕانی کەش وهەوا دووپات کردەوە.
هەروەها نێردەی ئەمەریکا سەردانی کوردستانی عێراقی کرد و لەوێ لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی کۆبووەوە

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار