چەند تۆمەتبارێک لە چەمچەماڵ دەستگیرکران

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەمڕۆ پێنج شەممە 19ی1ی 2023، لە راگەیەندراوێکدا، پۆلیسی سلێمانی بڵاوی کردەوە، چەند تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردوە.

 بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ئاشکرایکردوە، لەسەر سکاڵای هاوڵاتییەک کە بڕێک پارە و ماتۆڕسکیلێکی لێدزراوە، 2 تۆمەتبار لەلایەن پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی چەمچەماڵەوە دەستگیرکران.

پۆلیس ئەوەشی ڕونکردۆتەوە، لەسەر سکاڵای هاوڵاتییەکی تر و لە چالاکییەکی جیاوازدا توانرا 3 تۆمەتبار دەستگیربکرێن کە دزییان لە دوکانێکی سکرابی ئۆتۆمبێل کردبوو. 
ناسنامەی تۆمەتبارەکان بریتییە لە، (س، ه، ر لەدایكبووی 2005 و أ، أ،ج لەدایكبوی 2022، ی، ج، أ لەدایكبوی 2004، د، س،ب لەدایكبووی 2006، م، م، ع لەدایكبووی 1992 بوون.)

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار