وته‌بێژى که‌جه‌که‌ بۆ ‌هاوڵاتی: پێمان ئاساییە کوردانی رۆژئاوا لەگەڵ ئەسەد رێکبکەون بۆ هەرێمیکی فیدراڵی

سه‌رحه‌ت ڤارتۆ لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ هاولاتی باسی ئەو لایەنانە دەکات لە "پیلانی" تیرۆرکردنی زەکی شەنگالیدا بەشداربوون

6 ساڵ لەمەوپێش



سازدانی: سابیر پشدهرى

سهرحهت ڤارتۆ، وتهبێژى کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) له چاوپێکهوتنێکیدا لهگهڵ هاوڵاتی باس له دوایین گۆڕانکاریهکانى تورکیاو دۆزى کوردو لهناوچهکه دهکات و دهشڵێت له رووداوی بهئامانجگرتنى زهکى شهنگالی ئهمریکاو بهشێک لههاوپهیمانهکانى بهعێراق و بهشێک لههێزهکانى باشورى کوردستان ئاگادارى ئهو پیلانهى تورکیا بوون.

هاوڵاتی: با لهمهوه دهستپێبکهین سیاسهتى ئێستاى ئهردۆغان چۆن ههڵدهسهنگێنن، بهتایهبت لهدواى گۆڕینى سیستمى سیاسی تورکیا لهپهرلهمانیهوه بۆ سهرۆکایهتى؟

سهرحهت ڤارتۆ: ئهو گۆڕانکاریهى ڕویدا سیاسهتى تورکیا له رۆژههڵاتى ناوهڕاست گۆڕى و پهیامێکیان دا بهناوچهکه ئهویش نیشاندانى باڵادهستى تورکیایه، بۆ ئهوهى کورد هیچ مافێکیان پێنهدرێت لهو گۆڕانکاریانهى لهڕۆژههڵاتى ناوهڕاستدا ڕودهدات. ئهوهى ئهو سیستمهى لهتورکیا دروستکردوه بهتهنها ئهردۆغان نیه، بهڵکو جهههپهو مهههپهو ئاکهپهن که بهتهواوى سیاسهتى دهوڵهتى تورکیا نیشاندهدهن، پێموایه چارهنوسى ئهردۆغانیش گرێدراوى ئهنجامى ئهو سیستمه سیاسیهیه بهڵام بێگومان چانسی سهرکهوتنى ئهو سیاسهته نییه، چونکه پێشوتر ئهو سیاسهته تاقیکراوهتهوهو سهرکهوتووش نهبووه پێموایه بهو حاڵهیهوه ئهگهر ئهردۆغان بهردهوام بێت لهچهند ساڵى داهاتودا ناچاره مل بۆ داواکاریهکانى کورد کهچ بکات.

هاوڵاتی: پێتانوایه ئهو دهنگانهى ههدهپه لهههڵبژاردنهکانى تورکیادا بهدهستیهێنان دهنگى ڕاستهقینهى خۆیان بوو؟

سهرحهت ڤارتۆ: بێگومان ئهو ههڵبژاردنهى لهتورکیا ئهنجامدرا هیچ ڕاستییهکى تیادا نهبوو چى بهرامبهر هێزه ئۆپۆزسیۆنهکانى تورکیا چى بهرامبهر هێزه کوردیهکان، بهڵام ههموو سهختاریهکه لهسهر ههدهپه بوو چونکه هاوسهرۆکانى ههدهپه و چالاکانى کوردو دهیان کهسیان لهکوردانى باکورو ئهندامانى و لایهنگرانى ههدهپه دهستگیرکران و فشارى زۆریان لێدهکرا بهو حاڵهشیانهوه بهربهستى سهدا دهیان بڕى و توانییان کورسی پهرلهمانى بهدهستبێنن، بهڵام پێمانوایه ئهگهر ههڵبژاردنهکان لهکهشێکى ئارامدا بهڕێوهچووبا دهنگى ههدهپه بهڕێژهى لەسەدا 17 زیاتر دهبوو لهو ڕێژهیهى ئێستاى.

هاوڵاتی: دهگوترێت سوپاى تورکیا بهقوڵایی 30 کیلۆمهتر هاتۆته ناو خاکى باشورى کوردستانهوه چى زانیارى یهکیان لهسهر ئهوه ههیه ؟

سهرحهت ڤارتۆ : ئهوهنهى ئێمه ئاگادار بین لهبههارى ساڵى ڕابردووه سوپاى تورکیا ههڵمهتێکى دژى گهریلا لهسنورى برادۆست دهستپێکردووه و پهلامارى گهریلاکانمان دهدات لهو سنورانه و گهریلاکانیشمان مهردانه ڕوبهڕویان دهبنهوه، لهسنوله رووداوی بهئامانجگرتنى زهکى شهنگالی ئهمریکاو بهشێک لههاوپهیمانهکانى بهعێراق و بهشێک لههێزهکانى باشورى کوردستان ئاگادارى ئهو پیلانهى تورکیا بوونى برادۆستیش نزیک له 20 کیلۆمهتر هاتۆته ناو خاکى باشورى کوردستانهوه و ڕۆژانه گهریلاکانمان چالاکى یان لهدژ ئهنجاندهدهن ههرچهنده سوپاى تورکیا ههوڵدهدات زیاتر بێته پێشهوه، بهڵام تائێستا گهریلاکان ڕێگهیان نهداوه زیاتر بێنه پێشهوه.

هاوڵاتی: بهئامانجگرتنى زهکى شهنگالى کێی لهپشتهوه بوو؟

سهرحهت ڤارتۆ: بێگومان شههیدکردنى ههڤاڵ زهکى شهنگالى بهتهنها کارى تورکیا نهبووه لیرهدا ئهمریکاو بهشێک لههاوپهیمانهکانى بهعێراق و بهشێک لههێزهکانى بهشورى کوردستانهوه ئاگادارى ئهو پیلانهى تورکیا بوون و ڕێگهیان پێداوه بهقوڵایی (100) کیلۆمهتر لهناو خاکى عێراق هێرش بکاته سهر شهنگال و ههڤاڵ زهکى شههید بکات، ئهگهر تورکیا ڕهزامهندى لهئهمریکاو عێراق و ههرێمى کوردستان وهرنهگرتبێت چۆن دهتوانێت بهڕۆژى ڕوناک هێرش بکاتهسهر خاکى عێراق، ئهگهر ئهو ڕوداوه پێچهوانه بووبا لهناو خاکى تورکیا فرۆکهیهکى تر لهناو خاکى تورکیا بۆردومانى ناوچهیهکى کردبا تورکیا ههموو وڵاتانى دراوسێى دهخسته جهنگهوه ئهگهر بیرتان بێت لهماوهى ڕابردوو دا فرۆکهیهکى ڕوسى چهند کیلۆمهترێک خاکى تورکیاى بهزاند خستیانه خوارهوه، بهڵام ئێستا فرۆکهکانى تورکیا لهناو خاکى وڵاتێکى تر بۆردومان دهکهن ئهگهر ئاگادارى نهبێت ڕێگه بهوه نادرێت ههر بۆیهش نه حکومهتى باشورى کودستان و نه حکومهتى عێراق هیچ ههڵوێستێکى توندیان لهوبارهیهوه نهبوو. لهکاتێکدا دهبوو حکومهتى ههرێم و حکومهتى عێراق دهبوایه ههڵوێستى توندیان ههبا. ههندێ کهس لهناو حهشدى شهعبى دهستیان لهو کاره ههبوو، بگره فهرماندهى پێشمهرگه قاسم شهشۆ چهند جارێک لهسهر تهلهفزیۆن باسی لهوه کردووه که با تورکیا شهنگال بۆردومان نهکات ئێمه بارهگاکانى پهکهکهى نیشاندهدهین ئهى ئهوه دهستى ناوخۆیی نهبێت چییه؟.

هاوڵاتی: باشه ئێوه ساڵى ڕابردوو باستان لهوه کرد کههێزهکانتان لهشهنگال دهکێشنهوه رووداوى بهئامانجگرتنى زهکى شهنگالی دهلالهت نییه لهوهى که پهکهکه لهشهنگال ماوه؟

سهرحهت ڤارتۆ: ئێمه لهدواى کۆتاییهاتنى شهڕى داعش هێزهکانى یهپهگهمان لهشهنگال کشاندۆتهوه، بهڵام سیستمێکى خۆبهڕیوهبهریمان بۆ پێکهێناون بۆ ئهوى خۆیان بهرگرى لهخۆیان بکهن و خۆشیان خۆیان بهڕێوهبهرن واته ئهوهى ئێستا لهوێ ماوه خهڵکى شهنگال خۆیانن ئهوى ههڤاڵ زهکى جیاوازه ههرچهنده ئهویش خهڵکى شهنگاله بهڵام ئهو بۆ کورد خهباتى کردوه کاتێک داعش هێرشی کردهسهر شهنگال ههڤاڵ زهکى هاتهوه شهنگال بۆیه ئهوهى ههڤاڵ زهکى جیاواز بوو چونکه ههڤاڵ زهکى ههم کهسایهتى یهکى دیارى شهنگال بوو ههم بهرپرسێکى سهربازى بوو و خهڵکى شهنگالیش بوو بۆیه ویستى هێزى ئێزیدیهکان یهکبخات و ئێمهش هاوکارى مان کرد.

هاوڵاتی: ئهوترێت بۆ 700 ههمین جاره داواى پارێزهرهکانى عهبدوڵا ئۆجالان بۆ بینینى ڕهتکراوهتهوه . ئایا ئێوه هیچ ئاگاتان لهڕهوشى تهندروستى ئۆجهلان ههیه؟

سهرحهت ڤارتۆ: نهخێر زیاتر له سێ ساڵه ئێمه هیچ ئاگامان لهڕهوشى تهندورستى سهرۆک ئاپۆ نییه، ئهوهى که ڕوودهدات تهنها سیاسهتى دهوڵهتى تورکیا نیه سیاسهتێکى نێو دهوڵهتییه دژى کورد، چونکه دواى ئهوهى لهساڵى 1999 دهستگیریانکرد و دوریان خستهوه بۆ دورگهى ئیمڕالى ئهو سیاسهتهیان لهسهر ئۆجهلان جێبهجێکرد ئهویش مهبهستیان ئهوهبوو سهرۆک ئاپۆ تهداخولى بڕیارى سیاسی نهکات چونکه ئهوکاتهى سهرۆک ئاپۆ خاوهن بریارى سیاسی بوو دۆزى کورد پێشکهوتنى بهرچاوى بهخۆیهوه بینی و ئهمهش بۆ تورکیا باش نهبوو بۆیه ئێستا ئاستهنگ لهسهر سهرۆک ئاپۆ دادهنێن و ڕێگهنادهن کهس بی بینێت چونکه ههرکاتێک سهرۆک ئاپۆ قسهى کردوه گۆڕانکارى بهسهر سیاسهتى تورکیادا هێناوه لهڕۆژههڵاتى ناوهڕاست.

هاوڵاتی: ئایا پهکهکه دانوستان لهگهڵ تورکیا دهکان یان ڕهتیدهکهنهوه؟

سهرحهت ڤارتۆ: لهدواى ئهوهى تورکیا ئاگربهستى له 2015 شکاند ئێستا هێچ ئهگهرێک بۆ دانوستان لهئارادا نییه، چونکه تورکیا بهههموو هێزى خۆى له باکور و باشور و ڕۆژههڵات و ڕۆژئاوا تورکیا دژى کورد شهڕدهکات و گهلى ئێمه دهچهوسێنێتهوه بۆیه ئێستا تورکیا دهرگاى گفتوگۆى داخستووه، ئهگهر بیهوێت دانوستان بکهین دهبێت ئهو هێرش و پهلامارانه لهسهر کورد ڕابگرێ و ئهو کوردانهى دهستگیرى کردوون ئازادى بکهن تورکیاش ئهوه ناکات، بۆیه ئێستا هیچ ئاسۆیهک نابینم بۆ دانوستان لهگهڵ تورکیا.

هاوڵاتی: دهگوترێت ئۆجالان بهگوێرهى ئهو پڕۆژهیهى له 2013 بۆ چارهسهرى پرسی کورد لهتورکیا پێشکهشى کرد باسی لهوه کردووه دهبێت پهکهکه چهک دابنێت ئایا تائێستا ئۆجالان داواى ئهوهى لێتان کردووه؟

سهرحهت ڤارتۆ: دهزانى ئێستا لهڕۆژههڵاتى ناوهڕستدا شهڕ ههیه بۆ خۆپاراستنیش ههمویان چهک بهکاردێنن بۆیه چۆن ههموو دونیا بهمافى خۆى دهزانئ چهک بۆ خۆپاراستن بهکابێنێت ئێمهش وهکو گهلى کورد پێمانوایه دهبێت چهکمان ههبێت و بهرگرى لهخۆمان بکهین و دهبێت سوپایهکى بههێزیشمان ههبێت ئهگهر ئهوهمان نهبێ کێ بهرگرى لهکورد دهکات، کاتێک کورد ئهوهى نهبوو کهس باسیشی نهدهکرد، سهرۆک ئاپۆش ئهوه دهزانێ بۆیه تائێستا داوایهکى لهو جۆرهی لێمان نهکردوه.

هاوڵاتی: ئهو دوو ئهفسهرهى میتى تورکیا کهساڵى ڕابردوو دهستگیرتان کردن دۆسیهکانیان بهکوێ گهیشتووه و بهچى تۆمهتێک دهستگیرتان کردوون؟

سهرحهت ڤارتۆ: ئهوان لهههموو دونیا دژى کورد ههوڵیانداوه و چالاکییان کردووهو دژایهتى کوردیان کردووه ئهمهش لاى ئێمه ئهوانه بێ حیساب نابن، جگهلهوهش ئهو دوو کهسه بۆ ئهوه هاتوون هاوسهرۆکانى ئێمه تیرۆر بکهن و مهبهستیان بووه ههڤاڵ جهمیل بایک و قهرهیلان و چهند کهسایهتیهکى ترى ئێمه تیرۆر بکهن بۆیه ئهوه بهئاسانى بهسهریاندا تێناپهڕێت و لاى ئێمه لێپریسنهوهیان لهگهڵ دهکرێت.

 هاوڵاتی: ئایا ئامادهن ئێوه دیل بهدیل بهم دوو ئهفسهرهى میتى تورکیا بگۆڕنهوه لهبهرامبهر دهیان هاوڵاتى ئازادیخوازى کورد که لهزیندانى تورکیادان؟

سهرحهت ڤارتۆ: نهخێر تائێستا هیچ نیهتێکى لهو جۆره نهبووه و باسی وهها شتێک نهکراوه و تائێستا پێشنیارى ئهوه بۆ ئێمه نهکراوه.

هاوڵاتی : چهند جارێک باسى ئهوهتان کردووه چالاکیەکانتان دهبهنه کوردستانى باکور ئایا ئێستا تهنها لهباکورد دژى تورکیا چالاکیتان ههیه ؟

سهرحهت ڤارتۆ : نهخێر لهباشورو باکورو ڕۆژئاوا کوردان دژى تورکیا خهبات دهکهن و گهریلاکانمان بهقارهمانیهکى مهزن لهچالاکیەکانیان بهردهوامن و ڕۆژانه سهربازانى تورکیا دهکهنه ئامانج.

هاوڵاتی: ئایا پهیوهندیتان لهگهڵ لایهنهکانى باشورى کوردستان بهگشتى و (یهکێـتى و پارتى و گۆڕان و ئیسلامیهکان) بهتایهنى چۆنه ؟

سهرحهت ڤارتۆ: ئێمه لهگهڵ سهرجهم لایهنهکانى باشووردا پهیوهندیمان ههیه بهڵام لایهنهکانى باشور زۆر لێکدورن ئێمه تێبینیمان لهسهر ههندێکیان ههیه، چۆن دهبێت  20 بارهگاى تورکیا لهههرێمى کوردستان ههبن کهس قسهنهکات؟  چۆن دهبێت لهناو خاکى باشورى کوردستاندا تورکیا ههڤاڵ زهکى شهنگالى شههید بکات کهس قسهنهکات، پێموایه لایهنهکانى باشور بهگشتى و دوو حزبى دهسهڵات بهتایبهتى لهبیریان کردووه کهکوردن و بهسهر بهرهى تورکیاو ئێراندا دابهشبوون و ئهوهندهى بۆ ڕازیکردنى ئهوان ههوڵئهدهن ئهوهنده خهبات بۆ کوردستان و بهدهستهێنانى مافهکانى ناکهن.

هاوڵاتی: باس لهوه دهکرا بزوتنهوهى ئیسلامى بههاورکارى میتى تورکیا هێزێک دژى پهکهکه دروستدهکهن ئێوه زانیاریتان لهسهر ئهوه ههیه؟

سهرحهت ڤارتۆ : نهخێر ئێمه هیچ زانیاریهکمان لهسهر ئهوه نییهو ئهگهر شتێکى ئاواش ههبێت باوهڕناکهم میللهتى ئێمه قبوڵى ئهوه بکهن.

هاوڵاتی: ئایا پێتان ئاساییه کوردانى ڕۆژئاوا لهگهڵ بهشار ئهسهد دانوستان و ڕێککهوتن بکهن ؟

سهرحهت ڤارتۆ: بێگومان هێزى کوردان لهباکورى سوریا ههر لهگهڵ ئهوهى شۆڕشی ڕۆژئاوا پێشکهوت ههر سهرهتا باسى دهوڵهتى کوردییان نهکردووه تهنها داواى ههرێمێکى فیدڕاڵى دهکهن لهچوارچێوهى سوریایهکى دیموکراتى دا ئێستاش ئهگهر لهسهر ئهو پرسه لهگهڵ بهشار ئهسهد دانوستان بکهن بهشتێکى ئاسایی دهزانم.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار