نوێترین لێدوانی مەسرور بارزانی دەربارەی بایکۆتکردنی کۆبونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیران لەلایەن یەکێتیەوە
2 ساڵ لەمەوپێش
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە، 19ی01ی2023، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە میانی بەشداری له کۆڕبەندی داڤوس داڤۆس.
لەبارەی بایکۆتی کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی وەزیران لە لایەن یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە بەڕوداوی وت، "پێم سەیرە برادەرانی یەکێتی بایکۆتی کۆبوونەوەکان دەکەن و نایەن، پێویستە ئەگەر قسەیان هەیە بێن لە ئەنجوومەنی وەزیران قسەی خۆیان بکەن."
سەرۆکی حکومەت
مەسرور بارزانی پێیوایە:دوای رووداوی "شەهیدکردنی هاوکار جاف" بابەتەکان گۆڕان و کێشەکان زیاتر بوون
جێی ئاماژەیە، دوای بەیاننامەکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێم کە لەڕۆژانی ڕابردوو بڵاوکرایەوە، لەبارەی حکومەت و ڕەوشی سیاسی کوردستان و وەڵامدانەوەی لەلایەن یەکێتیەوه، پەیوەندی نێوان پارتی و یەکێتی، بەدیاریکراوی نێوان مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان گرژی زیاتری بەخۆیەوە بینیوە.