وێنەگرێكی نێودەوڵەتی:كوردستان جگه لەوەی خاوەنی سەرچاوەیەكی بەرچاوی كانزاییه، خاوەنی سروشت و ژیانی كێویی زۆریشە
6 ساڵ لەمەوپێش
سازدانى: مه‌عروف مه‌جید
سابیر درى یه‌کێک له‌و فۆتۆگرافه‌ره کوردانه‌ى توانیویه‌تى له‌ڕێگه‌ى زوومى کامێراکه‌یه‌وه، سروشت و ژینگه‌ى کوردستان به‌وڵاتانى ده‌ره‌وه بناسێنێت. بۆ یه‌که‌مجار له‌ساڵى 2016 له‌ڕێگه‌ى ئه‌وه‌وه کوردستان بۆته ئه‌ندامى تۆڕى ژینگه‌ى ئاسیا که‌گه‌وره‌ترین تۆڕى مهگهزینى پاراستنى ژینگه‌یه لهئاسیاداو بنکه‌ى سه‌ره‌کى له‌وڵاتى هندستانه.
له‌ماوه‌ى دوو ساڵى رابردوودا توانیویه‌تى دوو ئه‌لبومى وێنه‌ى سروشت و ئاژه‌ڵى کێوى له‌وڵاتى هندستان و تورکیادا به‌چاپ بگه‌یه‌نێت کهزۆرینهى وێنه‌کانى سروشت و ئاژه‌ڵى کێوى هه‌رێمى کوردستانن. سابیر درى به‌چه‌ند وشه‌یه‌ک باس له‌گرنگى وێنه‌ى سروشت و ئاژه‌ڵى کێوى ده‌کات که‌ده‌بنه هۆکارى ناساندنى ژینگه‌ى کوردستان به‌جیهانى ده‌ره‌وه‌و فۆتۆ به‌چاوى سێه‌مى مرۆڤ پێناسه ده‌کات.
سابیر درى سه‌باره‌ت به‌ناساندنى جوانى سروشتى کوردستان له‌ڕێگه‌ى فۆتۆوه ده‌ڵێ "هۆکار زۆرن که ده‌بنه‌هۆی ئه‌وه‌ی گه‌شتیار روو له‌وڵاتان و هه‌رێمه‌کان بکه‌ن بۆ بینین و چێژ وه‌رگرتن له‌ئان و ساتەکاندا به‌تایبه‌تی له‌کاتی پشووه‌کانیاندا، بۆ به‌سه‌ربردنی کاتێکی خۆش یاخود بینینی دیمه‌نه سه‌ره‌نجڕاکێشه‌کان، بێگۆمان کاریگه‌رترین ئه‌و هۆکارانه که‌ده‌بنه راکێشانی گه‌شتیاران له‌ڕێگه‌ی فۆتۆوهیه، ئه‌ویش زیاتر له‌سروشت و ژیانی کێوی. کهکوردستانیش به‌ده‌ر نیه له‌و سه‌رچاوانه، به‌ڵام زۆرجار له‌به‌ر ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی که له‌به‌رده‌ستن، که‌متر بیر له‌سه‌رچاوه‌کانی تری شاراوه ده‌که‌ینه‌وه، کاتێک که‌سه‌رچاوه به‌رده‌سته‌کان ڕوو له‌که‌می ده‌که‌ن، یان به‌ره‌و نه‌مان ده‌چن، یاخود ده‌که‌ونه به‌ر مه‌ترسی، ئه‌وکات به‌دواداگه‌ڕان و دۆزینه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی جێگره‌وه زیاتر ده‌بێت.
ئه‌و فۆتۆگرافه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه سه‌باره‌ت به‌ڕۆڵى فۆتۆ و ناساندنى شوێنه گه‌شتیاریه‌کان و هاندانى گه‌شتیارى بیانى ده‌ڵێت "فۆتۆ ده‌ورێکی کاریگه‌ری هه‌یه له‌بوژاندنه‌وه‌ی که‌رتی گه‌شتیاریدا، من فۆتۆ به‌چاوی سێیه‌می مرۆڤ پێناسه ده‌که‌م، چونکه کاتێک مرۆڤ وێنه‌یەکی سه‌رنجڕاکێش یا دیمه‌نێکی جوان یاخود گیاندارێکی کێوی ده‌بینێت ئه‌وا له‌ڕێگه‌ی چاوی سێیه‌مه‌وه ده‌گاته هه‌ردوو چاوه‌کانی مرۆڤه‌وه، کاتێک وێنه‌یەکی وڵاتێکی وه‌ک که‌نه‌دا یا هه‌ر وڵاته‌کی تر لهوێبسایتێک یا تۆڕێکی کۆمه‌ڵایه‌تی یا مه‌گه‌زینێک یا هه‌ر شوێنێکی تر ده‌بینێت ئه‌وا مرۆڤ حه‌ز ده‌کات ئه‌گه‌ر ئیمکان هه‌بێت راسته‌وخۆ سه‌ردانی ئه‌و شوێنه بکات"
وتيشى "کوردستان جگه له‌وه‌ی خاوه‌نی سه‌رچاوه‌یه‌کی به‌رچاوی کانزاییه، خاوه‌نی سروشت و ژیانی کێویی زۆره، به‌ڵام تا ئێستا وه‌ک پێویست بایه‌خی پێنه‌دراوه‌و بۆ مه‌به‌ستی ڕاکێشانی گه‌شتیاران و که‌رتی گه‌شتوگوزار سوودی لێوه‌رنه‌گیراوه، زۆر شوێنی ستراتیژی و پڕ بایه‌خ هه‌یه، که‌ده‌کرێت بکرێنه ناشناڵپاڕکی جیهانی له‌داهاتوودا".
ده‌رباره‌ى هه‌ڵکه‌وته‌ى جوگرافیاى کوردستان له‌ڕووى بونى ئاژه‌ڵى کێوى تاچه‌ند گونجاوه کارى بۆ بکرێت به‌تایبه‌تى له‌ڕووى پاراستنى ژیانى ئاژه‌ڵه کێوییه‌کانه‌وه سابیر درى وتى » چونکه کوردستان خاوه‌ن کێوو شاخ و داروبارێکی زۆره له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوهڕاستداو هه‌روه‌ها خاوه‌نی گیانداری کێویی زوره له‌چیاکاندا، چ بزنه کێوییه‌کان یاخود جۆره‌ها گیانداری دڕنده‌ی تر‌و جۆره‌ها باڵنده‌ی تر، که به‌داخه‌وه ئێستا له‌به‌ر زۆربوونی راوکردن له‌لایه‌ن راوچییه‌کانه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ناوچوونیان لێده‌کرێت.
سابیر درى به‌هۆى کارى فۆتۆوه سه‌ردانى چه‌ند وڵاتێکى کردووه‌و بینیویه‌تى، له‌وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ى چ شوێنێکى کوردستان له‌ڕووى ژینگه‌و سروشته‌وه گونجاون بۆ ئه‌وه‌ى بکرێنه ناوچه‌ى گه‌شتیارى گرنگ بۆ داهاتوو.
سابیر وتى "شوێنه ستراتیژیه‌کان ئه‌گه‌ر به‌نموونه باس بکه‌ین زۆرن به‌ڵام دیارترینیان، ده‌ربه‌ندی ڕانیه‌ی ده‌روازه‌ی ڕاپه‌ڕینه. یاخود دوکان و ده‌ربه‌ندیخان، چیای شیرین له‌ده‌ڤه‌ری بارزان بۆ ناشناڵپارک، ناشناڵپارکی هه‌ڵگورد سه‌کران یا سه‌دان شوێنی تری کوردستان، ده‌ربه‌ندی رانیه، دووجار سه‌ردانی ئه‌و شوێنه‌م کردووه، ته‌واو گه‌یشتووم به‌و ئه‌نجامه‌ی که‌بیرم لێکردوه‌ته‌وه. ده‌کرێت شوێنێکی باش بێت بۆ دروستکردنی داڵده‌ی باڵنده‌کان، که گهرشتیاران و وێنه‌گران ڕۆژانه بۆ سه‌یرکردن و گرتنی وێنه‌و کاتێکی خۆش سه‌ردانی بکه‌ن".
سابیر درى وتیشی "پێش هه‌ر کارێک بیرى لێبکه‌ینه‌وه بیکه‌ین بۆ سروشت و ئاژه‌ڵى کێوى ده‌بێت بیر له‌کۆتاییهێنان بهڕاوکردنى بێبه‌زه‌ییانه بکه‌ینه‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌و کاره کۆتایی به‌جوانى سروشت و ژینگه‌ى کوردستان ده‌هێنێت پێش هه‌موو شتێک ده‌بێت دیارده‌ی ڕاوکردن به‌تەواوی بنبڕ بکرێت، پاشان هه‌نگاوه‌کانی تری بوژاندنه‌وه ده‌ستپێبکرێت و فۆتۆش ببێته ئه‌و چاوه‌ی کهشوێنه سه‌رنجڕاکێشه‌کانی کوردستان بۆ جیهانی ده‌ره‌وه تاگهشتیاری زیاتر ڕووی تێبکه‌ن".